Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:35

شاندێکى هه‌رێم به‌شدارى  دیدارێکی گەشتیاری لە بەغدا دەکات

تاوتوێی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداریی دیدارێکی گەشتیاری لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، دەکات و شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و ئەندامێتیی نەوزاد هادی، پاریزگاری هەولێر، مەولەوی جەبار، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەر سی پارێزگای هەرێمی کوردستان ده‌بێت. 

شاندەکە بۆ بەشداریکردن لە دیدارێکی گەشتیاری سەردانی بەغدای کردووە، کە رۆژی شەممە 17/3/2018 دەستی پێ کردووە و ئه‌مرۆ یەکشەممە 18/3/2018 بەردەوام دەبێت.

لە پەراوێزی دیدارە گەشتیارییەکە، شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتانی تورکیاو سڕبیا و تونس کۆبووەتەوە و تێیاندا تاوتوێی هاتنی گەشتیارانی ئەو وڵاتانە بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.