Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:23

له‌ پشدەر هاوڵاتیەک بە هەورەبروسکە گیانی لەدەستدا

خه‌لكى گوندی شێنێى سەربە ناحیەی هەڵشۆ بووه‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی راگه‌یاندنى پۆلیسی ڕاپەرین، بۆ ده‌زگاى سه‌ته‌لایه‌تى كوردستان، رایگه‌یاند" پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:30 لە گوندی شێنێى سەر بە ناحیەی هەڵشۆى ده‌ڤه‌رى پشده‌ر، هەوڵاتیەک بەناوی (ر . ب . ق) لەدایک بووی ساڵی 1968 پیشەی کاسب، بەهۆی لێدانى هەورە بروسکەوه‌ گیانی لەدەستدا.

ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە، كه‌ ئەو هاوڵاتیە سەرقاڵی زەوی کێڵان بووە و دواتر هەورە بروسکە لێی داوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی له‌ لایه‌ن پزیشكى دادوه‌رییه‌وه‌، پاشان ڕادەستی کەسوکاری کرایەوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.