Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:29

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێک لەبارەی گەشتیارانی ئێرانیەوە دەردەکات

ڕسوماتی 25000 دیناریان لێوەرنەگیرێت
کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەو گەشتیارە ئێرانیانەی دێنە هەرێمی کوردستان ڕسوماتی 25000 دیناریان لێوەرنەگیرێت.

لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی خاڵی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایگەیاند بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆز بە بڕیارێکی کەریم شنگالی، وەزیری ناخۆی هەرێمی کوردستان، رسووماتی 25000 هەزار دیناری لەسەر گەشتیارانی هەڵگری پاسپۆرتی ئێرانی لادەبرێت، کە لە ئەمڕۆوە 2018/3/17 تاوەکو 2018/4/1 لە رێگەی خاڵە سنوورییە نێودەوڵەتییەکانەوە دێنە هەرێمی کوردستان.

بەوهۆیەوە خاڵە سنوورییەکان لەوە ئاگادارکراونەتەوە رسوومات لە گەشتیارانی ئێرانی وەرنەگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.