Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:18

لەبۆردومانێکدا 30 هاووڵاتی مەدەنی لەغوتە گیانیان له‌ ده‌ستدا

لەماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی ئاسایش ئاگربەستی لەسوریا ڕاگەیاند
کوردستان TV
#12
100%


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ئەمڕۆ لە بۆردومانێکی سوپای سوریادا بۆ سەر ناوچەى غوتەى ڕۆژهەڵات، 30 هاووڵاتی مەدەنى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها  فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا ناوەندی شاری عەفرینیان بۆردمانكردووە و لە ئەنجامدا 53 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 20 هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.

ڕوانگەی سوری ڕایگەیاند فڕۆکەکانى سوریا و ڕوسیا چەند هێرشێکى ئاسمانیان کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانى غوتە و بەو هۆیەوە تا ئێستا 30 هاووڵاتی مەدەنى گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و دەیانی تریش برینداربوون.

شایەنی باسە لە ڕۆژی 18ی مانگی ڕابردووەوە، سوپای سوریا بە پشتیوانی هاوپەیمانەکانی هێرشێکی چڕی بۆ سەر غوتەی ڕۆژهەڵات دەستپێکردووە و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 300 کەس گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی ئاسایش ئاگربەستی لەسوریا ڕاگەیاند و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندبن بەئاگربەستی ڕاگرتنی شەڕ لە سوریا.

لای خۆشیه‌وه‌ وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە عەفرین رایگەیاند دوێنێ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا ناوەندی شاری عەفرینیان بۆردمانكردووە و لە ئەنجامدا 53 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 20 هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە لەناو قوربانیاندا 16 منداڵ و 14 ژن هەن کە لەنێویاندا دوو ژنی دووگیان هەبوون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.