سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی پارێزگای دهۆك رایده‌گه‌ێنێ، هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ نه‌كردنه‌وه‌ی رێگاكانی نێوان دهۆك-مووسڵ به‌ڕووی بازرگاناندا، له ئێستادا زیاتر له سێ هه‌زار و ٥٠٠ كومپانیا له چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی رێگاكه‌دان.
ئه‌یاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند: نزیكه‌ی مانگێك ده‌بێت ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی رێگاكانی نێوان پارێزگای دهۆك-مووسڵ به‌ڕووی بازرگاناندا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو پارێزگا و سوودمه‌ندبوونی هاووڵاتییانی هه‌ردوو پارێزگا و بوژانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئه‌و دوو شاره، به‌ڵام تا ئێستا سوپای عێراق رێگه‌ی نه‌داوه هیچ بازرگانێك رێگاكانی نێوان ئه‌و دوو پارێزگایه به مه‌به‌ستی بازرگانی به‌كاربهێنێت، سوپای عێراقیش وه‌ك خۆیان به ئێمه‌یان راگه‌یاندووه سیاسه‌ت و فه‌رمانه‌كانی به‌غدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئیداره‌ی هه‌ردوو پارێزگا هه‌موو رێكاره ئه‌منی و یاساییه‌كانی كردنه‌وه‌ی رێگای نێوان دهۆك-مووسڵ-یان گرته‌به‌ر، هیچ بیانوویه‌كیان بۆ نه‌كردنه‌وه‌ی رێگاكه به‌ڕووی بازرگانان نه‌هێشتووه‌ته‌وه، بۆیه داواكارین هه‌رچی زووه حكوومه‌تی عێراق و سوپاكه‌ی ده‌ستبه‌رداری بڕیاره تاك لایه‌نه‌كان بن.
ده‌شڵێت : بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و توركیا داواكارن رێگای نێوان دهۆك-مووسڵ بكرێته‌وه، تاكو كاره‌كانیان ئاسان بێته‌وه و رێگاكانی هاتوچۆیان كورتترببێتهوه، له ئێستادا زیاتر له سێ هه‌زار و ٥٠٠ كومپانیای بازرگانی نێوان هه‌ردوو پارێزگاكه له چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی رێگاكه‌دان.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.