به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین له راگه‌یه‌نراوێكیدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه رایگه‌یاند: 3 كه‌س به تۆمه‌تی هه‌ڵكۆلینی قه‌ڵایه‌ك ده‌ستگیر كران كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وار قه‌ڵاكه‌یان هه‌ڵكۆڵیوه.
پۆلیسی راپه‌رین رایكهیاند: پاش به‌دواداچوون و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر 3 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد كه به دوایی ئاسه‌واری كۆندا گه‌ڕاون له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ركه‌وت كه له ده‌وربه‌ری گوندی ( گرده‌سپیان ) به دوری 4كم له قه‌ڵادزێ هه‌ستاون به هه‌ڵكه‌ندنی قه‌ڵایه‌ك به قوڵایی 8 مه‌تر كه به وته‌ی خۆیان 4 ڕۆژه سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌واری كۆن.
راشیگه‌یاندووه: دوای ئه‌وه‌ی دانیان نا به تاوانه‌كه‌یاندا به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 63 له یاسایی شوێنه‌وار ڕاگیر كران، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
شیاوی باسه ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌رگه‌رمی گه‌رانن به دوای شوێنه‌وارو شتی كۆن چونكه به پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌ر له چه‌ند رۆژێك هاوڵاتییه‌ك له بناری قه‌ندیل ئێسكه په‌یكه‌رێكی سه‌یر دۆزرایه‌وه و دواتر هه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره گۆزه‌یه‌كی كۆن دۆزرایه‌وه كه چه‌ند پارچه‌یه‌كی گرانبه‌های خشڵی كۆنی تێد بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.