Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:16

لاڤرۆڤ وڵاتانی رۆژئاوا به‌ پشتیوانیی له‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌کان تۆمه‌تبار ده‌کات

هه‌وڵده‌ده‌ن هێزی سه‌ربازی ئه‌مجۆره‌ گروپانه‌ بپارێزن
لاڤرۆڤ وڵاتانی رۆژئاوا به‌ پشتیوانیی له‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات
کوردستان TV
100%

سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رۆژی رابردوو له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ وتی كه‌ وڵاتانی رۆژئاوایی هه‌وڵده‌ده‌ن تا هێز و هه‌ژمونی سه‌ربازیی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانی سووریا بپارێزن.

كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كانی حكومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له‌سه‌ر ره‌وتی ئاشتی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌روه‌ها وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئێران و توركیا و رووسیاش له‌ شاری ئاستانه‌ی پایته‌ختی قرقیزستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوو لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سووریا وك وڵاتانی نێوه‌ندگیر ئاماده‌ ده‌بن.

سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ درێژه‌ی وته‌كانی بۆ تۆمه‌تبار كردنی وڵاتانی رۆژئاوایی له‌سه‌ر پشتیوانیی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان وتی: ده‌بینین كه‌ هه‌ندێك له‌ وڵاتانی رۆژئاوایی پاڵپشتیی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن هێزی سه‌ربازی ئه‌مجۆره‌ گروپانه‌ بپارێزن.

لاڤرۆڤ بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌ جه‌بهه‌تو نوسڕه‌ لقی پێشووی قاعیده‌ له‌ سووریا كرد و وتی: ئه‌م گروپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ شانۆی جیۆپۆله‌تیكی رۆژئاوادا كه‌ له‌ سووریا نمایش ده‌كرێت، رۆڵێكی وروژێنه‌ر و دنه‌ده‌رانه‌ ده‌گێڕێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ره‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.