له 16ـى شوباتى ساڵى 2018 هه‌واڵ و كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌فزیۆنى ئوسترالیا هه‌واڵى گه‌وره‌ترین منداڵیان ڕۆماڵكرد له شارى ماڵبورن .
ماواما ئالا ئه‌و منداڵه‌ى به نه‌شته‌رگه‌رى له‌دایك بوو له نه‌خۆشخانه‌ى (Sun Shine) له شارى مالبورنى سه‌ر به وڵاتى ئوستورالیا به گه‌وره‌ترین منداڵى جیهان داده‌نرێت و كێشى 6.3 كیلۆ گرامه به‌مه‌ش ماواما ناوى چۆته تۆماركردنى پێوه‌رێكى نوێ و هه‌روه‌ها به قورسترین منداڵ داده‌نرێن كه تا ئێستا له‌و نه‌خوشخانه‌یه له‌دایك بوبێت .
دایكى ماواما دواى له دایكبوونى منداڵه كوڕه‌كه‌ى، سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵگرتنى منداڵێكى قورس بۆ ماوه‌ى 36 حه‌فته دواى هاتنه ژیانى منداڵه‌كه‌ى زۆر دڵخوش و ته‌ندروسته .
تیۆ ئالا ده‌ڵێت به درێژایى 36 حه‌فته‌ى سكپڕیم پشكنین و سونارم ده‌كرد دكتۆر پێى ده‌گوتم منداڵه‌كه‌ت گه‌وره‌یه و ته‌ندروسته و خه‌ڵكى لیده‌پرسیم دوانه‌ت پێیه، من به پێكه‌نینه‌وه وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه و ده‌موت"خوزگه وابێت و پێمخوشه".
تیۆ ئالا دایكى ماواما وتیشی: كێشه نییه كوڕه‌كه‌م زلترین منداڵه گرنك ئه‌وه‌یه ئه‌و ته‌ندروست و باشه من دڵخوشم و له ئێستادا جلوبه‌رگى منداڵى تازه له‌دایك بووى بۆ نابێت له‌به‌ر گه‌وره‌یى بۆیه ناچارم جلوبه‌رگی منداڵى له نێوان ته‌مه‌ن 3-6 مانگى بۆ بكرم.
خێزانى ئالا دوانه‌یه‌كى ته‌مه‌ن 9 ساڵى كوڕیان هه‌یه له‌گه‌ڵ كوڕێكى تری ته‌مه‌ن 6 ساڵیش و ماواما به كێشى 6.3 كیلۆ گرام به هاتنی بۆ ناو خێزانى ئالا ده‌بێته گه‌وره‌ترین منداڵ له جیهان.
له 9 نیوزەوە وه‌رگیراوه
وەرگێڕان و ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.