Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:51

به‌ریتانیا خۆشحاڵه‌ به‌ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان

به‌ریتانیا: هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت
کوردستان TV
100%

ئەلیستەر بێرت، وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە حکوومەتی بەریتانیا، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، وڵاتەکەی چاوی لە پێشکەوتنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایە.

ئەلیستەر بێرت هەروەها رایگەیاندووە، بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی ”هەنگاوێکی ئەرێنییە“ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و بەریتانیا پێشوازیی لێ دەکات.

ئەو هەڵوێستەی بەریتانیا دوای هەڵوێستی ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا دێت، کە رایگەیاندبوو، فەرەنسا هاوکاریی هەولێر و بەغدا دەکات ”بۆ بەهێزکرنی دیالۆگی نیشتمانی“.

تێزانین دوێنێ سێشەممە 13/3/2018، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەکان داو رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە  15/3/2018 هەردوو فڕۆکەخانەکە دەکرێنەوە و تێیاندا دەست بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.