Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:46

بەریتانیا گشت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا سڕکرد

دیپلۆماتکارەکانی رووسیا لە لەندەن ده‌رده‌كرێن
کوردستان TV
100%

حکوومەتی بەریتانیا بڕیاریدا سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی ڕووسیادا سڕبکات و دیپلۆماتکارەکانی ئەو وڵاتەش لە لەندەن دەربکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی بەریتانیا دووەم دانیشتنی لەسەر رووداوی ژەهراویکردنی سێرگی سکریپال ئەنجامدا. كه‌ سێرگی سکریپال سیخوڕێکی رووسی بوو کاری بۆ بەریتانیا دەکرد، لە 2004 رووسیا بەتۆمەتی "خیانەت" دەستگیریکرد و سزای زیندانی نزیکەی 30 ساڵی بۆ بڕییەوە. 

لە 2010 لە رێککەوتنێکی سیخوڕ بەرامبەر بە سیخوڕ ئازادکرا و خۆی و کچەکەی لە باشووری بەریتانیا نیشتەجێکران و رەگەزنامەی بەریتانی پێبەخشرا.

لە 4ی ئاداری ئەمساڵ سکریپال لەگەڵ یولیای کچی کە بەسەردان لە مۆسکۆوە چووبووە بەریتانیا بۆ لای باوکی، بە گازێک ژەهراوی کران و تا 9ی ئادار باری تەندروستیان زۆر ناجێگیربوو، ئێستا هەردووکیان لە نەخۆشخانەی سالیسبێری لەژێر چاودێری چڕی پزیشکدان.

بەریتانیا دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل کرد لەمبارەوە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەگەر بەبەڵگەوە دەستیانکەوت رووسیا دەستی لەمکارەدا هەیە پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و مۆسکۆ ئاڵۆزییان تێدەکەوێت و بەشداریکردنی هەڵبژاردەی بەریتانیاش لە مۆندیالی 2018 دەکەوێتە پرسیار.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان رووسیا دەستی لە رووداوەکە هەبووە و رۆژی چوارشەممە 14ی ئادار تێرێزا مەی پڕۆژەیەکی پێشکەش بە پەرلەمان کرد بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکان لەگەڵ مۆسکۆ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.