Erbil 12°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 11:14

پێشبینی روودانی رووداوێکی سروشتی زۆر ترسناک له‌ جیهان ره‌تده‌کرێته‌وه‌

شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ هه‌ستیان به‌وه‌كردووه‌
کوردستان TV
100%

زانایانی بواری فه‌له‌كناسی پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 14-3-2018 گه‌رده‌لوولێكی جێوموگناتیسی زۆر به‌هێز له‌ خۆره‌وه‌ رووبدات و بگاته‌ سه‌ر زه‌وی.

رۆژنامه‌ی سه‌ندای ئێكسپرێس له‌ ئاژانسی ناسا گواستویه‌ته‌وه‌ كه‌ شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ هه‌ستیان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ گرِێكی به‌هێزی خۆر له‌گه‌ڵ  گه‌رده‌لوولێكی موگناتیسی یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌و ده‌گاته‌ سه‌ر زه‌وی و چه‌ند درزێكی مام ناوه‌ند دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی گه‌رده‌لولێكی خۆری زۆر به‌هێز.

له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ به‌هێزه‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر كاری فرۆكه‌خانه‌كان و مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی خولگه‌ی زه‌وی، جگه‌ له‌مه‌یش كار ده‌كاته‌ هه‌رچی ئامێری ئه‌لیكترۆنی كه‌ له‌سه‌ر رووی زه‌وی هه‌یه‌، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته‌ سه‌ر سیسته‌مه‌كانی ده‌ست نیشانكردنی پێگه‌ جیهانییه‌كان و سیسته‌مه‌كانی راگه‌یاندن.

بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ "ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن" سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی  فه‌له‌كناسی كوردستان، تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ بنه‌ره‌تێكی زانستی نییه‌و دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

گوتیشی: ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ بۆ راكێشانی خوێنه‌ر و زیادكردنی لایك و كۆمێنت و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاكتیڤی خۆیان ئه‌و هه‌واڵانه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و ترس و دڵه‌راوكێ لای خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌رده‌وام له‌ خۆردا ته‌قینه‌وه‌ رووده‌دات به‌ڵام ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كیان بۆسه‌ر زه‌وی نییه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.