به‌چاودێرى نوێنه‌رایه‌تى راپه‌رینى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان ، به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى هێزى له‌شى سلێمانى ، پاڵه‌وانێتى هێزى له‌ش بۆ یانه‌كان و هۆڵه‌كانى له‌ش جوانى بۆ خانمانى ده‌ڤه‌رى راپه‌رین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕۆژى هه‌ینى داهاتوو له‌به‌روارى 16-3-2018 له‌هۆلى داخراوى ناوه‌ندى وه‌رزش ولاوانى ڕانیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌كاتژمێر 2:00 پاش نیوه‌رۆ.
پاڵه‌وانێتیه‌كه یه‌ك ڕۆژ ده‌خایه‌نێت ، دوای ڕكابه‌ری له‌سه‌ر نازناوى پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌لایه‌ن به‌شداربووان خه‌ڵات و ڕێز ده‌به‌خشرێت بهپاڵهوانان له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌رزشى ئاماده‌بوو.
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.