Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:28

میرا له‌ جه‌ژندا کلیپێکی ئایینی بڵاوده‌کاته‌وه‌

دوو ڤیدیۆ كلیپی تازه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ئاشكرایده‌كات كه‌  به‌م نزیكانه‌ هونه‌رمه‌ند " میرا " دوو ڤیدیۆ كلیپی تازه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌و ئاوازدانه‌ره‌ كه‌ سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی كاره‌كانی ئه‌م دوو كلیپه‌یه‌ ده‌ڵێت ، یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌ تازه‌كانی  هونه‌رمه‌ند " میرا " به‌ ناوی " له‌ ناو ماچێكدا " یه‌ كه‌ دكتۆر " ئاراس عه‌بدولكه‌ریم " تێكسته‌كه‌ی نووسیوه‌ و " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " خۆیشی اوازی بۆ داناوه‌ ، كاری دابه‌شكردنی میوزیكی گۆرانییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن " هێمن حوسێن " ئه‌نجامدراوه‌ و " و هونه‌رمه‌ند  " محه‌مه‌د جه‌میل " یش كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌ .

گۆرانی دووه‌می ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌  گۆرانییه‌كی ئاینییه‌ ، بریاره‌ به‌م نزیكانه‌ كاری كلیپیكردنی بۆ بكرێت و له‌ مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا بڵاوبكرێته‌وه‌ .

جێی باسه‌ " میرا " خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ ، زۆربه‌ی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی  به‌ هاوكاری " هه‌ڵكه‌وت زاهیر "  ئه‌نجام ده‌دات .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.