كۆتینهۆى به‌رازیلى یاریزانى پێشووى یانه‌ى لێڤه‌رپول ، ئێستاى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ، قسه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتى ده‌كات له‌به‌رژه‌وه‌ندى و دڵخۆشى هه‌وادارانى ریال مه‌دریده ، ئه‌و ئه‌ستێره به‌رازیلیه رایگه‌یاند ، محه‌مه‌د سه‌لاح هاوڕێیه‌كى نزیكى خۆمه سه‌باره‌ت به‌داهاتوو قسه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه كردووه له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى له لێڤه‌رپول ، وه یاخوود وه‌ك من ڕوو لهیانهیهكى دیكه ده‌كات ، محه‌مه‌د سه‌لاح پێى ڕاگه‌یاندووه له‌هاوینه په‌یوه‌ندی ده‌كه‌م بهریال مه‌درید له‌گه‌ل سه‌رۆك پێرێز قسه‌م كردووه ڕێكهوتنى سه‌ره‌تایی كراوه له‌نێوان من و ریال مه‌درید كراوه به‌خۆشحاڵیه‌وه په‌یوه‌ندى بكه‌م به‌یانه مه‌دریدیه‌كه .
ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا به‌هۆى ئاست پێویست نه‌بوونى هێرشبه‌رانى و كێشه‌ى لهگۆل تۆماركردن بووه هۆكارێك دوور كه‌وێته‌وه له‌لالیگا و كرانه ده‌ره‌وه‌ى له‌جامى شاى ئیسپانیا .
بۆیه به‌هێنانى هێرشبه‌رێكى به‌تواناو كاریگه‌ر ئه‌وا پێشبینى ده‌كرێت ریال مه‌درید قۆناغێكى باش ببڕێت ئه‌و كێشه‌یه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بێت كههێرشبهرانى له‌ئێستادا وه‌ك پێویست نین .
له‌م وه‌رزه و وه‌رزه‌كانى دیكه رۆنالدۆى باشترینى جیهان له‌یاری و خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى كردووه و ڕزگار كهربووه له‌غیابى هێرشبه‌رانى دیكه كه له‌یاری كردن بۆ یانه‌كه‌یان ڕۆلى باشیان نه‌بینیوه دۆن توانیویه‌تى قه‌ره‌بووى ئه‌وانیش بكاته‌وه
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.