Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:13

لاوین گۆرانی بۆ هاورێکه‌ی ده‌ڵێت

گۆرانی هاورێ وه‌فایه‌كه‌ بۆ هاورێ دڵسۆزه‌كه‌ی
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " لاوین كوردستانی " دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یكی زۆر له‌ به‌رهه‌می ئایینی و خۆشه‌ویستی و نیشتیمانی  ، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ هاورێ دڵسۆزه‌كه‌ی له‌ ئێستادا كۆتایی به‌ به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌ی له‌ ژێر ناوی " هاورێ " هێنا .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ ئاشكرایده‌كات گۆرانی هاورێ  پریه‌تی له‌ مانای وه‌فاداری و  خۆشه‌ویستی یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ تازه‌كانی خۆی ، شاعیری ناسراو " عه‌بدولوه‌هاب شوانی " تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نوسیوه‌ و " هۆشه‌نگ جه‌میل " كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌ ، وێنه‌ی دیمه‌نه‌كانی به‌ كامیراكه‌ی " هه‌ژار " گیراوه‌ و له‌ ستۆدیۆی سۆلۆش به‌رهه‌مه‌كه‌ تۆماركراوه‌ .

جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ " رێبوار ، ئیسماعیل و شاهرۆز " وه‌ك كاره‌كته‌ر له‌م به‌رهه‌مه‌ به‌شدارن .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.