Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:44

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێم داواکاریی ڤیزا بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگرێت

له‌ 18ى مانگ ده‌سپێده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان داواکاریی ڤیزا بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگرێت.

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە رۆژی 5-3-2018ـەوە پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزای لەڕێگەی کۆمپانیای "ئای داتا" وەستاندووە. لە 18ی ئەم مانگەشەوە داواکاری ڤیزای ئەڵمانیا لەڕێگەی کۆمپانیای (VFS Global) پێشکەش دەکرێت.

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر لە ماڵپەری سەرەکی خۆی بڵاویکردووەتەوە "کۆمپانیای هەماهەنگ (ئای داتا) لەگەڵ کونسوڵگەریی گشتی بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزای شێنگن کارەکانی لە 5ی ئاداری 2018 راگرتووە".

بەپێی ئاگادارییەکەی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا، تەواوی ئەو وادانەی تاوەکو 5-3-2018 لەلای کۆمپانیای ئای داتا تۆمارکراون، تاوەکو رۆژی 27-6-2018نۆرەیان بۆ دادەنرێت.

بڕیارە پێشکەشکردنی داوای ڤیزای ئەڵمانیا لە 18-3-2018ـەوە لەڕێگەی کۆمپانیای VFS Global (هەمان ئەو سەنتەرەی داواکاری ڤیزەی فەرەنسای لێ پێشکەش دەکرێت)، وەربگیرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.