Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:44

سبه‌ى پاڵه‌وانى خولى نایابى لاوانى کوردستان به‌دیار ده‌که‌وێت

نه‌ورۆز له‌ ئێستادا له‌ ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌ پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌
سبه‌ى پاڵه‌وانى خولى نایابى لاوانى كوردستان به‌دیار ده‌كه‌وێت
کوردستان TV
100%

سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ دوا یارییه‌كانى قۆناغى كۆتایی خولى نایابى لاوانى كوردستان له‌ گه‌ڕى پێنجه‌م و كۆتایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌نجامى یارى نێوان دهۆك - نه‌ورۆز پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ دیارى ده‌كات .

نه‌ورۆز له‌ ئێستادا له‌ ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌ پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ خاوه‌ن 7 خاڵه‌ بۆ پاڵه‌وانى بوونى له‌ خوله‌كه‌ پێویستى به‌ براوه‌بوون وه‌ یاخوود یه‌كسان بوون هه‌یه‌ له‌م یاریه‌دا .

هه‌روه‌ها دهۆك له‌ پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌دایه‌ خاوه‌ن پێنج خاڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببێـت به‌پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ پێویستى به‌براوه‌بوون هه‌یه‌ له‌یاریه‌كه‌ .

خشته‌ى یارییه‌كان له‌ كاتژمێر 3:00ـی ئێواره‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت:

پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر  -  شێروانه‌  له‌ یاریگاى پێشمه‌رگه‌
دهۆك - نه‌ورۆز  له‌ یاریگاى دهۆك 
زێره‌ڤانیش له‌ یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ چاوه‌ڕوانه‌


ئاماده‌كردن / شوان عه‌زیز 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.