Erbil 17°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 15:12

ئه‌کته‌رێک خه‌ڵاته‌ ئۆسکاره‌که‌ی لێدزرا

مه‌كدۆرماند یه‌كێك له‌ ناودارترین ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌مریكایه‌
dzene xalite oskir
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (100 وشە)
100%

پۆلیسی شاری لۆس ئه‌نجلۆس پیاوێكیان ده‌ستگیر كرد به‌ تۆمه‌تی دزینی خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئه‌كته‌ر (فرانسیس مه‌كدۆرماند) كه‌ وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرت ، به‌ڵام  له‌كاتی نانخواردن خه‌ڵاته‌كه‌ی لێدزراوه‌.

پۆلیس راگه‌یاند: ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستگیر كردوه‌ ناوی(تیری براینت)ه‌ ته‌مه‌نی (47) ساڵه‌ به‌ تۆمه‌تی دزینی په‌یكه‌ری خه‌ڵاته‌كه‌ی ئۆسكار  دوایی به‌ كه‌فاله‌تی (20) هه‌زار دۆلار ئازاد كراوه‌ نیاز وایه‌ دوایی ئاماده‌ی به‌ر دادگا بێت.

شایانی باسه‌ مه‌كدۆرماند یه‌كێك له‌ ناودارترین ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌مریكایه‌ له‌بواری سینه‌ما و شانۆ و ته‌له‌فزیۆندا چه‌ندین كاری به‌ پێزی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.