Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 05:51

خه‌سرۆ گۆران: پارتی پێش هه‌موو لایه‌نه‌کان داوای پاککردنه‌وه‌ی ناوی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌کات

تا هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوازێكی خاوێن به‌ڕێوه‌ بچن
کوردستان TV
#7
100%

به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان،رایده‌گه‌ێنێ، پارتی دیموكراتی كوردستان پێش هه‌موو لایه‌نه‌كان داوای پاككردنه‌وه‌ی ناوی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كات ،تا هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوازێكی خاوێن به‌ڕێوه‌ بچن.

خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: ئه‌و ناوه‌ دووباره‌ و نایاسایی و مردووانه‌ی له‌تۆماری ده‌نگده‌اندا هه‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی هیچ لایه‌نێك نابێت چونكه‌ به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كاندا دابه‌ش بوون.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌عێراق و كوردستاندا ئامارێكی سه‌رژمێری دانیشتوانمان نییه‌، بۆیه‌ پشت به‌ستراوه‌ به‌ كۆبونی خۆراك كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه‌ به‌و جۆره‌ دانراوه‌، خه‌ڵكیش كاتێك كه‌سێكی مردووه‌ یا ڕۆیشتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌چووه‌ ناوه‌كه‌ی بسڕێته‌وه‌ چونكه‌ به‌شه‌ خۆراكی كه‌م ده‌كرد.

گوتیشی: هیوادارین كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌زووترین كات هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی ناوی تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستن بده‌ن ،چونكه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان پێش هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌یه‌ تا هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوازێكی خاوێن به‌ڕێوه‌ بچن.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ناتوانم پێشبینی ژماره‌ی كورسیه‌كانی پارتی بكه‌م له‌ئێستاوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ده‌نگی ئه‌مریكا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.