Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:05

بۆ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی کوردستان ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجام داوه‌

كه‌ریم شنگالی پێشوازی له‌ بالیۆزی نوێی نیوزله‌ندا له‌ عێراق كرد
کوردستان TV
#7
100%


بالیۆزی نیوزله‌ندا رایگه‌یاند، بۆ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و پته‌و‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان نیوزله‌ندا و هه‌رێمی كوردستان ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجام داوه‌.


كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت پێشوازی له‌ برادلی ساودن بالیۆزی نوێی نیوزله‌ندا له‌ عێراق كرد.

له‌ دانیشتنێكدا بالیۆزی نیوزله‌ندا رایگه‌یاند، بۆ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و پته‌و‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان نیوزله‌ندا و هه‌رێمی كوردستان ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجام داوه‌.

دواتر ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی له‌ عێراق به‌ گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی و دوا پێشهاته‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا، به‌تایبه‌ت ره‌وشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

له‌ومباره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت كێشه‌كان به‌ دیالۆگ و له‌سه‌ربنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت.

له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌ریم سنجاری وێرای پێشكه‌شكردنی كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق، ره‌وشی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانیش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.