Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:59

ئه‌ڵمانیا: ده‌بێت دادگا بڕیار بدات ساڵح موسلیم راده‌ستى تورکیا بکرێته‌وه‌ یاخود نا

ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكى پێشووى په‌یه‌ده‌
کوردستان TV
#12
100%


حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به‌داواكارییه‌كه‌ى توركیا بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ى ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكى پێشووى په‌یه‌ده‌و لێپرسراوى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ته‌ڤده‌م راگه‌یاند.

سیگمار گابرێل، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ئاشكراى كرد، وڵاته‌كه‌ى داواكارییه‌كى له‌ حكومه‌تى ئه‌ڵمانیاوه‌ پێگه‌یشتووه‌، كه‌ پێویستى ده‌ستگیر كردنى ساڵح موسلیم و راده‌ستكردنه‌وه‌ى به‌توركیا تیادا دووپاتكراوه‌ته‌وه‌.

گابریل ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه‌ ئه‌وان داواكارییه‌كه‌ى توركیا ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى داد ده‌كه‌ن و ده‌بێت دادگا بڕیار بدات كه‌ موسلیم راده‌ست ده‌كرێته‌وه‌ یان نا، ئه‌و لێدوانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌میانى كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا هات كه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیدا، هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییدا، چاوش ئۆغلو ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆسه‌ر عه‌فرین مه‌ده‌نى كردبێته‌ ئامانج.

خۆ دزینه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ راستییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ عه‌فرین له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌هۆى ئه‌و په‌لامارانه‌ى له‌ 20 مانگى كانوونى دووه‌مه‌ ده‌ستى پێكردووه‌ تائێستا سه‌دان هاوڵاتى بێدیفاع شه‌هید و بریندار بوون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.