وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن بڵاویكردەوە ،هێرشەكانی سوپای توركیا لەدژی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە عەفرین كاریگەری كردوەتە سەر شەڕی دژ بە تێرۆریستانی داعش و بەوهۆیەوە پرۆسە سەربازیەكانی دژ بەداعش لە خۆرهەڵاتی سوریا ڕاوەستاوە.
كۆلۆنێل رۆبەرت مانینگ وتەبێژی پنتاگۆن لە پرێس كۆنفرانسێكدا بڵاویكردەوە ، ڕاگرتن واتە راوەستانی كاتی هەندێك لەپرۆسە وشكەنیەكان كە هێزەكانی سوریای دیموكرات لەدژی تێرۆریستانی داعش ئەنجامی دەدەن.
وتیشی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی كە فرۆكەكانی هاوپەیمان بەسەرۆكایەتی ئەمریكا ئەنجامی دەدەن لەدژی داعش بەردەوامە ، و شەرڤانانی سوریای دیموكرات تا ئێستاش ئەو ناوچانە لەژێر كۆنترۆڵیدان كە لە تێرۆریستانی داعش پاكیكردوەتەوە.
راشیگەیاند: هەرچەندە زۆربەی پرۆسە سەربازیەكان لەدژی داعش كەمیكردوە بەڵام تا ئێستاش ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پێویستی بە یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانەی كەتا ئێستاش لە ژێر دەستی رێكخراوی تێرۆریستی داعش دایە.
هێرشهكهی سوپای توركیا بۆ سهر عفرین، پێی ناوهته 46 رۆژییهوه، هاوسهرۆكی ئهنجوومهنی تهندروستی عهفرینیش دووپاتیكردهوه، تیمهكانیان به ههموو توانكانیانهوه ئهركهكانیان بهجێ دهگهیهنن، بهڵام پێویستی زۆریان به دهرمان ههیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.