Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:46

که‌شوهه‌وای شاره‌کانی کوردستان له‌ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا چۆن ده‌بێت؟

به‌ پێی پێشبینیه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی پێشبینیه‌كانی ماڵپه‌ڕی (accuweather)ی ئه‌مه‌ریكی، كه‌ ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وایه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌  كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 21/3/2018 كه‌ ده‌كاته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی كوردی له‌  شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاته‌كانی به‌یانیدا باران ده‌بارێت و ڕۆژه‌كانی 22، 23 و 24ی مانگیش باران نابارێت.

سه‌باره‌ت به‌ شاری سلێمانی-ش  رۆژانی 21 و 22ی مانگ باران نابارێت، به‌ڵام 23ی مانگ باران ده‌بارێت و 24ی مانگ ئاسمان ده‌بێته‌ هه‌وری ته‌واو.

بۆ شاری دهۆك- یش له‌ كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆی 21ی باران ده‌بارێت، 22ی مانگیش ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران هه‌یه‌، 23ی مانگیش له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا ئاسمان هه‌وری ته‌واوه‌، له‌دوای نیوه‌ڕۆش ئه‌گه‌ری بارانبارینێكی كه‌م هه‌یه‌ و 24ی مانگ ئاسمان هه‌وری ته‌واوه‌ و ئه‌گه‌ری بارانبارین زۆره‌.

به‌ پێی پێشبینییه‌كاكانی ماڵپه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ڕۆژانی 21، 22، 23 و 24ی ئه‌م مانگه‌، له‌ كه‌ركووك باران نابارێت و رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی نه‌ورۆزیش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌ كاته‌كانی به‌یانیدا، باران ده‌بارێت و 22ی مانگ باران نابارێت، له‌ 23ی مانگیش له‌ كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ باران ده‌بارێت.

بۆ زیاتر زانیاری له‌ باره‌ی زانینی كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژانی نه‌ورۆزدا، فازل ئیبراهیم ،به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئێستا ناتوانین بڵێین كه‌ رۆژانی نه‌ورۆز كه‌ش و هه‌وا چۆن ده‌بێت ، چونكه‌ ئێمه‌ عاده‌ته‌ن پێشبینی بۆ 5 رۆژی داهاتوو ده‌كه‌ین، له‌ ئێستاوه‌ بۆ نه‌ورۆز مه‌ودای زۆری هه‌یه‌و تا 5 رۆژ به‌ر له‌ نه‌ورۆز ناتوانین بڵێین كه‌ش و هه‌وا گونجاوه‌ بۆ گه‌شت یان نا.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی گوتی: له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان باران ده‌بارێت و له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و جار جاریش باران ده‌بارێت (با ) ش به‌رده‌وامی ده‌بێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.