Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:56

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگادارییه‌ک ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

له‌ باره‌ی ڕۆژی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایده‌گه‌ێنێ، ڕۆژی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ پشووی فه‌رمییه‌ له‌ قوتابخانه‌كاندا، پێویسته‌ مه‌راسیمه‌كه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ 8ی مارس ئه‌نجام بدرێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی ڕۆژی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی ئاگادارییه‌كی ئارسته‌ی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ تیایدا هاتووه‌: بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ پشووی فه‌رمییه‌ له‌ قوتابخانه‌كاندا، پێویسته‌ مه‌راسیمه‌كه‌ له‌گه‌ڵ 8ی مارس ئه‌نجام بدرێت، واته‌ هه‌ردوو مه‌راسیمه‌كه‌ له‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌/ ۸ی مارس) تێكه‌ڵ بكرێن و یادیان بكرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه‌: كه‌ پۆشینی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌ و پاڵه‌په‌ستۆ ناخرێته‌ سه‌ر هیچ كه‌س له‌ پۆشینی.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.