به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له پێگه‌ی ڕه‌سمی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: منداڵێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵان له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه‌وته ئاوه‌وه خنكا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:30 خولهك منداڵێك به‌ناوی ( هـ . م . ئـ ) ته‌مه‌ن 2 ساڵان، دانیشتووی ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ ـ قه‌زای پشده‌ر ـ قه‌ڵادزێ له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا خنكا.
راشیگه‌یاندووه: به‌وته‌ی كه‌سوكاری پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م ماڵی خۆ‌یا چۆته سه‌ر ڕوباری ناحیه‌كه كه‌وتۆته ناو ئاوه‌كه و پاشان بردویه‌تی و دواتریش به‌مردووی دۆزراوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.