له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان حهوتهمین پێشانگای كتێبی پارێزگای كوردستان راگه‌یه‌ندرا كه زیاتر له (3) سێ ملیۆن كتێب تێیدا نمایشده‌كرێت .
به‌رێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی كوردستان " جه‌لال قه‌لعه شاخانی " ئاشكرایده‌كات مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه په‌ره‌پێدانه به فه‌رهه‌نگی كتێب خوێندنه‌وه له كوردستان و هیواشی خواست ئه‌مه ببێته خه‌ڵاتێك بۆ هه‌موو ماڵێكی كورد .
ناوبراو وتیشی له كۆی ( 628) ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه كه ناویان تۆماركرابوو بۆ به‌شداربوون له‌م پێشانگایه ته‌نیا ( 338 ) ده‌زگا به‌شداریان كردووه كه له نێوانیاندا ( 14) ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه .
230 ژوور له‌م پیشانگایه ئاماده‌كراوه كه زیاتر له (3) سێ ملیۆن و 125 هه‌زار كتێب تێیدا نمایشده‌كرێت ، واته له هه‌ر كتێبێك 50 نوسخه ئاماده‌كراوه بۆ فرۆشتن .
جێی باسه داشكان له‌م پێشانگایه به بری له‌سه‌دا 30 دیاریكراوه كه هه‌ر یه‌ك له ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی كوردستان و ده‌زگاكان و وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ برێك له‌م داشكانه له ئه‌ستۆ ده‌گرن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.