Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:41

داعش هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

له‌ ناوچه‌ی عریسات له‌ شاره‌دێی جورفول سه‌خر
کوردستان TV
100%


شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌ی عریسات له‌ شاره‌دێی جورفول سه‌خر ڕووی دا و دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و سێی دیكه‌ برینداربوون.

ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی جورفول سه‌خر له‌ باشووری به‌غدا شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و تیرۆریستانی داعش ڕووی دا.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عیراق ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ ناوچه‌ی عریسات له‌ شاره‌دێی جورفول سه‌خر شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولا ڕووی داو له‌ ئاكامدا دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و سێی دیكه‌ برینداربوون، هاوكات پێنج له‌ تیرۆریستانی داعش كوژران.

جێی ئاماژه‌یه‌ ساڵی 2014 تیرۆریستانی داعش ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كۆنترۆڵ كردبوو به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای عیراق كۆنترۆڵی بكه‌نه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.