Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:17

خشته‌ى یارییه‌کانى خولى یانه‌پاڵه‌وانه‌کانى ئه‌وروپا له‌قۆناغى شازده‌

ئه‌م قۆناغه‌ ئه‌م یاریانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌كاتژمێر 10:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر
خشته‌ى یارییه‌كانى خولى یانه‌پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌قۆناغى شازده‌
کوردستان TV
100%

سبه‌ى سێ شه‌ممه‌ له‌قۆناغى شازده‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م قۆناغه‌ ئه‌م یاریانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌كاتژمێر 10:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر..

لێڤه‌رپول – پۆرتۆ

لێڤه‌رپول یاری چوونى له‌م قۆناغه‌ به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ براوه‌ى یاریه‌كه‌ بووه‌ به‌ پێنج گۆلى بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی به‌یاریه‌كه‌ى هێناوه‌، بۆیه‌ له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌یدا ئه‌ركى ئاسانه‌ و  به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر باش و دڵنیایه‌كى به‌هێز پلیتى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌ بۆ قۆناغى داهاتووى خوله‌كه‌.

له‌به‌رامبه‌ر پۆرتۆ به‌هۆى ئه‌نجامه‌ قورسه‌كه‌ى له‌یارى پێشوو  دووچارى هات ، ئه‌ركى ئاسان نیه‌ بتوانێت به‌ئه‌نجامى گه‌وره‌ براوه‌ى یاریه‌كه‌ بێـت تا بتوانێ سه‌ركه‌وتوبێت بۆ په‌ڕینه‌وه‌ى بۆ قۆناغى هه‌شت

له‌یاریه‌كه‌ى دیكه‌ى هه‌مان خولدا ...

ڕیاڵ مه‌درید  میوانى یانه‌ى پاریس سانجێرمانه‌ ، مه‌درید له‌یارى چوونى خوله‌كه‌ به‌ئه‌نجامى سێ گۆل به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌ى یاریه‌كه‌ بووه‌ .

یانه‌ پاریسیه‌كه‌ وه‌ك له‌لێدوانى به‌رپرسانى یانه‌ و یاریزانان ڕایانگه‌یاندووه‌، ئه‌نجامى یاری چوون به‌لاى ئێمه‌وه‌ زه‌حمه‌ت نیه‌ بۆمان ،  به‌ڵكو ده‌توانین له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌مان  براوه‌ى یاریه‌كه‌ بین به‌جۆرێك ڕیاڵ مه‌درید بخه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ .

پاریس له‌كاتێك میواندارى ڕیال مه‌درید ده‌كات له‌نه‌یمار بێ به‌شه‌، ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ به‌هۆى پێكانه‌وه‌ دابڕاوه‌ له‌یارى كردن  بۆ یانه‌كه‌ى .

ریاڵ مه‌درید وێڕای براوه‌ بوونى له‌یارى چوون، ئامانج و نیه‌تى ئه‌و یانه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ براوه‌بێت له‌م یاریه‌ هه‌وڵه‌كانى قه‌ڵاى سپى براوه‌بوونیانه‌، گه‌رچى له‌لالیگا دوور و له‌ڕكابه‌رى دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌ له‌پاڵه‌وانى بوونیان وه‌به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ له‌جامى شاى ئیسپانیا كراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، بۆیه‌ نایه‌وێت له‌و خول و جامه‌ش بێ به‌ش بێت بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كى ئاسان نه‌بێت له‌م یاریه‌ هه‌وڵى مه‌درید گه‌یشتنه‌ بۆ قۆناغى داهاتووى خوله‌كه‌ .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.