دادگای شاری غازی عەنتاب بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سزاكەی عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، كە لە 2012ەوە و ئاڕاستەی كراوە.
بایدەمیر ئەوكات سەرۆكی شارەوانی گەورەی دیاربەكربوو، بەتۆمەتی "سوكایەتیكردن" بە كارمەندانی پۆلیسی بەردەم بینای پارێزگای دیاربەكر، دادگای دیاربەكر سزای یەك ساڵ و پێنج مانگ و پازدە رۆژی بەسەردا سەپاندبوو.
هەریەكە لە رەیحان یاڵچنداغ و سەردار چەلەبی، پارێزەرانی بایدەمیر بڕیارەكەی دادگای شاری دیاربەكریان بە "پێشێلكردنی یاساو رێكارە یاساییەكان" لەقەڵەمداو داوایان پێشكەشی دادگا كرد بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەكە و هەڵوەشاندنەوەی سزاكەی ناوبراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.