سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا بە دواخستنی كۆبوونەوەی سبەی دووشەم و بڕیاریدا ڕۆژی سێشەم كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان بەرێوە بچێت.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا بەدواخستنی دانیشتنەکەی سبەینێ پەرلەمان بۆ رۆژی سێشەممە.
بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کراوە، کۆتا دانیشتنی ئەم وەزرەی پەرلەمان لەرۆژی سێشەممە 6ی ئادار بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە لە دانیشتنەکەی رۆژی سێشەممەی پەرلەماندا، گفتوگۆ بکرێت لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و پڕۆژە یاسای بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە.
لەدوای ئەو دانیشتنە، پشووی وەرزانەی پەرلەمان دەستپێبکات و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.