دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بێ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینییهكانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، كرد.
سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان له وته‌یه‌كدا گوتی:
"هه‌روه‌ك ئاگادارن په‌رله‌مانی عێراق یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ند كرد به‌بێ به‌شداری فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان. لێره‌وه ده‌مه‌وێ سوپاسی هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بكه‌م كه به ڕاستی له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر هه‌وڵی جددیان دا بۆ ئه‌وه‌ی پشكی ڕاسته‌قینه و دادپه‌روه‌رانه‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌ناو یاسای بودجه‌ی عێراقدا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌م كاره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و له‌م پێناوه‌شدا هه‌موو هه‌وڵێكیان دا".
"من لێره‌وه ده‌مه‌وێ سوپاسیان بكه‌م و یه‌ك به یه‌ك ده‌ستخۆشییان لێ بكه‌م و ڕێز و پێزانینمان هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا داویانه. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به جددی نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه به‌بێ كورد و بێ ئه‌وه‌ی كه پشكی دادپه‌روه‌رانه‌ى هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا جێگیر بكرێت، ئه‌و بودجه‌یه په‌سه‌ند كرا و ئه‌مه جێی نیگه‌رانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه به شێوه‌یه‌كی گشتی".
"ئه‌و بنه‌ما و پره‌نسیپه‌ی له عێراقدا په‌یڕه‌و ده‌كرا كه پره‌نسیپی شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و لێكگه‌یشتن بوو، زۆر به‌داخه‌وه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به زۆرینه و كه‌مینه بڕیار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی وا جددی بدرێت كه ئه‌و بڕیاره زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانیی هاووڵاتیان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه ئه‌وان په‌سه‌ندیان كردووه، نه‌ك ته‌نیا مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سته‌به‌ر ناكات، به‌ڵكو ناتوانرێت به‌و پاشه‌كه‌وته‌ی كه ئێستاش هه‌یه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی پێ دابین بكرێت و ئه‌مه جێگه‌ی نیگه‌رانیی ئێمه‌یه".
"ئه‌و كارانه‌ی ئێستا به‌ته‌ماین ئه‌نجامی بده‌ین ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ربڕینی یه‌ك هه‌ڵوێستیی هه‌موولایه‌ك، كۆده‌بینه‌وه. ئه‌م یه‌ك هه‌ڵوێستییه‌ی كه كورد له به‌غدا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان نواندنی، جێگه‌ی ڕێزه".
"سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له ڕووی سیاسییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه، جێی خۆشحاڵییه كه له به‌غدا هه‌موولایه‌ك به كۆی ده‌نگ بێ ئه‌وه‌ی بیر له به‌رژوه‌ندیی حزبایه‌تی بكه‌نه‌وه، له‌پێناو به‌رژوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیان دا. دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هیواداره بتوانێت له‌و كێشانه‌ی كه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌تی، به ڕێگه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزیته‌وه".
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێز سه‌ركۆماری عێراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد:
"بۆ ئێمه بنه‌ماكه ئه‌وه‌یه كه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌مباره‌یه‌وه هیچ كۆڕانگارییهك به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌هاتووه، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا هه‌رلایه‌نێك بتوانێت یارمه‌تیی هه‌ردوولامان بدات، خۆشحاڵ ده‌بین. به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئه‌نجام داوه و بێگومان هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێست ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ڵوێست بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو به‌ڕێزیان سه‌ركۆماری عێراقه و به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێت مافی هه‌موو عێراقییه‌كان بپارێزێت و گه‌لی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له عێراق، پێویسته سهركۆمار هه‌ڵوێستی هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به به‌شداریی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و هاودژیی قسه و كرداره‌كانی به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند:
"بنه‌مای دامه‌زراندنی عێراق له دوای ساڵی 2003ه‌وه له‌سه‌ر شه‌راكه‌ت بووه و به‌پێی ده‌ستووری عێراق ده‌بێت مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی دابین بكرێت و ده‌ستوور ڕێگه‌چاره‌ی بۆ ئه‌م بابه‌تانه داناوه. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كورسیشمان هه‌بێت ئه‌گه‌ر كار گه‌یشته سه‌ر زۆرینه و كه‌مینه و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بدرێت، بێگومان زه‌ره‌مه‌ند هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن، به‌ڵام هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراقییه‌ك، ئه‌و عێراقه‌ی نه‌ده‌ویست، دوای ساڵی 2003 عێراقێكمان ده‌دیت كه هه‌موو پێكه‌وه به شه‌راكه‌ت و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا مامه‌ڵه بكه‌ین، ئه‌و كێشانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی عێراق بوونه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه‌یه بوو، كه بیركردنه‌وه گه‌یشته سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆ پێكهاته‌یه‌كی وا گه‌وره له عێراقدا پشتگوێ بخه‌یت و مافه‌كانی نه‌ده‌یت، بێگومان عێراق ئارام نابێ، گه‌ر ده‌مانه‌وێت ئارامی و سه‌قامگیری له‌م وڵاته‌دا هه‌بێت، مه‌رجی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان بكرێت. پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان بابه‌تێكه ده‌بێت به جددی لێكۆڵینه‌وه و كاری له‌سه‌ر بكرێت".
"پرۆسه‌ی سیاسی هی یه‌ك لایه‌نی تایفی و سیاسی نییه، به‌ڵكو هی هه‌موو گه‌لی عێراقه، بۆیه بێگومان هه‌رێمی كوردستان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و دوای كۆبوونه‌وه و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار ده‌دات. ئێمه له گفتوگۆداین، به‌ڵام با به‌راوردێك بكه‌ین، هاووڵاتیانی هه‌رێمی كورستان پێش دوو مانگ باوه‌ڕێكی یه‌كجار زۆریان به به‌ڵێنه‌كانی به‌غدا هه‌بوو، هه‌رێمی كوردستانیش بۆ به‌رژوه‌ندیی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستووره‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و كوردستانی زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌موو كارێكی كرد و هه‌رچی پێمان كرا ئه‌نجاممان دا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌ین ئایا له هه‌رێمی كوردستان گله‌یی له جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناكرێت و بڵێن تۆ ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنانه‌ت دا چیت جێبه‌جێ كرد؟!.
"به‌ڵێ قسه هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاویش بۆ جێبه‌جێكردنی قسه‌كان تا ئێستا نه‌نراوه. گفتوگۆ و قسه‌مان هه‌یه و چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ جهنابیسهرۆك وه‌زیران دانیشتووین و قسه‌مان كردووه و هه‌مووش به‌و هیوایه‌ی كه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه. گه‌ر ئێوه پرسیار له‌من بكه‌ن و بڵێن به ته‌واوه‌تی بێ هیوا بوویت له‌وه‌ی كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن؟ من پێتان ده‌ڵێم نه‌خێر، بێ هیوا نه‌بووم و تا ئه‌م ساته‌ش بێ هیوا نیم و پێموایه ڕێگه هه‌یه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌گه‌ر بێ ئومێدیش بووم و گه‌یشتمه بڕوایه‌ك كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن، زۆر ڕاشكاوانه و به ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان قسه ده‌كه‌م".
ده‌رباره‌ی پرسارێكی دیكه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هۆكاری ئه‌وه چییه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه دا:
"گه‌ر بۆ ساڵی 2003 بگه‌ڕێینه‌وه، عێراقی نوێمان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق دامه‌زراند، نه‌ك ته‌نیا كورد و شیعه، به‌ڵكو كورد و شیعه و مه‌سیحی و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه، ساڵی 2003 به هیواوه گه‌ڕاینه‌وه به‌غدا و له‌پێناو یه‌كێتیی خاكی عێراق و مانه‌وه‌ی به یه‌كگرتوویی، ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان هات ئه‌نجاممان دا و ئه‌مه ڕاستییه‌كه‌یه، چونكه ئێمه هیوامان به‌وه هه‌بوو كه ئاینده‌یه‌كی باش بۆ گه‌لی كوردستان له چوارچیوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت و به‌و هیوایه‌وه چوینه‌وه به‌غدا".
"بۆ زانیاری به‌ڕێزتان پێش ساڵی 2003 ڕاسته ئێمه ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بووین، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌و دراوه‌ى له هه‌رێمی كوردستان كارى ده‌كرا جیاوازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌مو شتێكمان جیاواز بوو، وه‌ك ئاسایش و پێشمه‌رگه و هه‌موو شتێك، ئێمه به‌و هیوایه ڕۆیشتین كه ئاینده‌یه‌كی باشتر و ڕووناكتر له‌گه‌ڵ به‌غدا چاوه‌ڕوانی گه‌لی كوردستان ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا و بهڵگهنامهیهكیشمان هه‌یه كه پێی ده‌وترێت ده‌ستووری عێراق كه ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، پابه‌ندنه‌بوون به ده‌ستوور كێشه‌كانی دروست كرد".
"من ناڵێم ئۆباڵی هه‌موو كێشه‌كان به‌غدایه، بێگومان هه‌موو كێشه‌كان خه‌تای به‌غدا نییه، به‌ڵام به‌رپرسیارێتیی گه‌وره له‌سه‌ر شانی به‌غدایه، چونكه پایته‌ختی عێراقه و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكن له‌و عێراقه. ده‌بوایه به‌غدا زۆر به جددی بیری له‌وه بكردبایه‌وه كه ئه‌و ده‌ستووره جێبه‌جێ بكرێت. ئێستاش من یه‌ك شت ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت عێراقێكی خۆشگوزه‌ران و له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و دراوسێكانی به خۆشی ژیان به‌رێته سه‌ر و ئه‌ندامێكی كارا بێت له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، كێشه‌كان هیچ كات به‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێن له عێراق كێ بێهێز و كێ خاوه‌ن هێزه؟، كێشه له عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و تاكه ڕێگه‌ش ئه‌وه‌یه به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار بكه‌ین".
"پێویسته ڕوانینمان بۆ ئایندهی ئه‌م وڵاته كه پێی ده‌گوترێت عێراق، هه‌بێت و تێڕوانینهكهش ده‌بێت ڕوون بێت، تێڕوانینی ئایندهی عێراق ده‌بێت ئه‌وه بێت كه هه‌موو پێكهاته‌كان بگه‌ن به‌و مافانه‌ی له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێكراوه و ئه‌و لۆژیكه ده‌بێت كۆتایی پێ بهێنرێت كێ بێهێز و كێ خاوه‌ن هێزه، چونكه هیچ وه‌ڵامێك بۆ ئه‌م لۆژیكه نابێت".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێزیان له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا و دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزیان گوتی:
"كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میونشن و پێش ئه‌ویش له داڤۆس، زۆر باش بوون و گفتوگۆی جددیمان كرد له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له كێشه‌كان. به بڕوای ئێمه ناتوانرێت هه‌موو كێشه‌كان تا واده‌ی هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێن و ئه‌وه‌ی كه ئێمه پێشنیازمان بۆ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد ئه‌وه بوو كه بتوانین یه‌ك دوو كێشه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، یه‌كه‌میان پرسی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و دووه‌میشیان پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه، گه‌ر بتوانین ئه‌م دوو كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌كرێت ئه‌وانی دیكه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن".
تا ئه‌م ساته‌ش كه لێره له‌گه‌ل ئێوه‌م، به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵم له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران تاكو ئه‌م دوو كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، گفتوگۆ و قسه‌كانمان به ته‌له‌فۆن و دیدار و هه‌موو شێوههك به‌رده‌وامه، تا ئه‌م ساته‌ش من هیوام هه‌یه كه ده‌توانین ئه‌و شتانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌گه‌ر نهشتمانتوانی ئه‌وا من به ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان قسه ده‌كه‌م".
"سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانیش، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان به درێژی و وردی كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام دا، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زووتر هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، پێویست به‌وه ده‌كات یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان بگۆڕین و له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم بۆ گۆڕینی ئه‌و یاسایه پاڵپشتیی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌بێت. له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كه‌م و له‌وانه‌یه هه‌ر دوای ئه‌و دیداره له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه ڕۆژه‌كه دیاری بكه‌ین".
سەبارەت بە لێدوانەکانی پێشتری بەرپرسانی باڵای ئەمریکا کە هەمیشە پاڵنەر و هاندەر بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڵوێستی ئێستای واشنتۆن لەسەر پرسی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بە زۆرینە له پەرلەمانی عێراق، چى به ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێت؟ بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی:
"پێیان دەڵێم کە ئێوە له‌و بڵاوكراوهیهى ده‌رتان كردووه ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت حکوومەتێکی هەرێمی بەهێز هەبێت و داوای پێناسەکردنی (حکوومەتی هەرێمی بەهێز)یان لێدەکەم کە لای ئێوە مانای چییە؟ دەڵێم ڕاستە له‌گه‌ڵ ئەو سیاسەته‌ی ئێستا ده‌یكه‌ن، به ڕاستى حکوومەتێکی هەرێمی بەهێز هەیە یان نییە، ئەو پرسیارەیان لێدەکەم".
دەربارەی داهاتووی بەشداریی کوردستان و بژاردەی دواتری هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی:
"ئێمە لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبین لەسەر ئەم بابەتانە و هەموو ئامانجیشمان ئەوەیە کە به‌رژوه‌ندیی هەرێم و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکەین. هەروەها بەپێی ئەو داهاتەی کە هەمانە و دێتە دەستمان مووچە دابەش دەکەین، خۆتان دەزانن دوای کەرکووک داهاتی ئێمە نیوە بووە، ئەگەر کەمتریش نەبێت لە نیوە، بۆیە بەپێی ئەو داهاتە بەردەوام دەبین".
بەڕێزیان لە وەڵامی پرسیارێکدا بە دووری زانی گەشتە ناوخۆییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دابخرێت، لەو بارەیەوە هیوای خواست لەگەڵ بەغدا بگەنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی بە تەواوەتی فڕۆکەخانەکان بکرێنەوە.
سەرەڕای هەوڵی پەرلەمانتاران و نوێنەرانی کوردستان، بوونی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چ واتایەکی هەیە و پلانی داهاتووی هەرێمی کوردستان چی دەبێت، ئەمە پرسیاریک بوو ئاراستەی به‌ڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرا و بەڕیزیان لەو بارەیەوە گوتی:
"تا ئێستاش بێ هیوا نین لەوەی کە دەمانەوێ کێشەکان چارەسەر بکرێت، بەغدا تەنیا هی ئەو خەڵکە نییە کە ئێستا لە وێن، بەغدا هی ئێمەشە، بۆ دەبێ وا هەڵسوکەوت بکەین کە بەغدا هی لایەنێکی سیاسییە، یان هی پێکهاتەیەکی سیاسی یان مەزهەبییە؟، بەغدا هی هەموومانە و دەبێ ڕۆڵی سیاسیی خۆمان ببینین لە بەغدا و بەردەوامیش بین لەو ڕۆڵه و ئەگەر گەیشتینە بنبەستیش دەبێ ئەوە بە خەڵکی کوردستان ڕابگەیەنین کە بەڵێ ئەوە ئێمە گەیشتینە بنبەست".
"تا ئەم کاتەش، مەلەسەی بودجە جێی نیگەرانییە. مەسەلەی بودجە تەنیا پارە نییە، ئەوان مەسەلەیەکی بنه‌ڕه‌تییان تێکدا کە شەراکەتە و عێراق لەسەر ئەو بنەمایە دروست کرابوو لە 2003، مەترسییەکە لێرەدایە. لەوە نییە کە پارە دەنێرن، یان نا، مەسەلەکە ئەوەیە کە ئەمە جێی نیگەرانیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە کە مەبدەئی شەراکەت و تەوافوق تێکدرا لەم وڵاتە، ئه‌سته‌مه جارێکی تر دروست بکرێتەوە و ئەم هەنگاوەی کە ئەمڕۆ جێی نیگەرانیی ئێمەیە، بەداخەوە هەنگاوێکە بە ئاراستەی تێکدانی تەوافوق و شەراکەت لەنێوان پێکهاتەکاندا".
سەبارەت بە ڕەتکردنەوە یان قبووڵکرانی یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی:
"ڕاشکاوانەتر لەوەى فراکسیۆنە کوردستانییەکان کە ڕەنگدانەوەی بیروبۆچوونی هەرێمی کوردستانن، ئەوەی کە کردیان لە پەرلەمان و ڕەتیان کردەوە، ئەوە هەڵوێستی ئێمەیە و پاڵپشتیی ئەو هەڵوێستە دەکەین".
دەربارەی پرسی پترۆدۆلاری کەرکووکیش کە گوایە خاڵێکی جێی ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێرە، بەڕێزیان گوتی:
"لە ساڵانی ڕابردوودا پارەیەکمان تەرخان دەکرد وەکوو پترۆدۆلار و لە کەرکووک خه‌رج دەکرا، هەندێک لەو پارەیە لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە، کە ئێستا بڕەکەی نازانم، ئەوە هی پڕۆژەکانی کەرکووک و خەڵکی کەرکووکە و ئەوە نییە کە بمانەوێ ئەو پارەیە دەستکاری بکەین یان بیبەین، نەخێر، ڕێکاری یاسایی‌ی خۆی هەیە، دەبێ ئەو ڕێکارە یاساییانە بگرنە بەر، ئەگەرنا وەکوو بنەما، ئەوەی کە ئێمە وەختی خۆی کردبوومان وەکوو هەرێمی کوردستان و پترۆ دۆلارمان دەدا بە کەرکووک لە مەسەلەی نەوتەکەی، ئەو مەسەلەیە وەکو خۆی ماوە و لەو بەشە هەندێ پارە ماوە و ئەو پارەیەش هی خەڵکی کەرکووکە".
لەسەر پرسی نەوتی کەرکووک کە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ڕێککەوتن کرا لەنێوان بەغدا و ئێران بۆ ڕەوانەکردنی نەوتەکە لە ڕێی ئێرانەوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد:
"ئەو نەوتەی کە لە کێڵگەکانی (بای حەسەن) و (هاڤانا) دەهات، دوای 16ی ئۆکتۆبەر عێراق ئەو سنوورەی کۆنتڕۆڵ کردووە، پێشنیاری حکوومەتی هەرێم ئەوە بووە کە یارمەتیی بەغدا بدەین بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بۆری هەرێمی کوردستانه‌وه ئەو نەوتە بڕوات بۆ دەرەوە، ئێستاش دەڵێین ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی ئەوەش ببێت بە بەشێک لە داهات بۆ عێراق بۆ ئەوەی لەو بەشە، مووچەی هەرێمی کوردستان دابین بکات. سه‌باره‌ت بە ئێرانیش ئەو ڕێککەوتنە هەیە کە بە تانکەر نەوت بنێرن بۆ ئێران، بەڵام ئایا تا ئێستا ئەو ڕێککەوتنە کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە یان نا؟، بە پێی زانیاریی ئێمە، تائێستا جێبەجێ نەکراوە".
سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا کە ئایا هەلی زیاتر هەیە بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی شەراکەت لە عێراق، بەڕێز سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە:
"ئێمە وەک هەرێمی کوردستان پابەندین بەو شەراکەتە، به‌ڵام ئایا بەغدا چەند پابەندە؟ یاسای بودجەی عێراق نیشانی دەدات کە زۆر بە داخەوە بەغدا پابەند نییە بە شەراکەت و ئەو شەراکەتەی زۆر بۆ گرنگ نییە، هەروەها نیشانیان دا کە به‌رژوه‌ندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیان پێ گرنگ نییە".
لە وەڵامی پرسیاڕیکدا سەبارەت بە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لەلایەن چەند لیژنەیەکی بەغداوە وردبینییان بۆ دەکرێت، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد:
"ئامادەکردنی لیستەکان لەسەر بنەمای بایۆمەتری بووە، لیستەکانیش ئەوەندە خراپی تێدا نەبووە. پێشنیارم بۆ بەڕێز عەبادی کرد کە کێشە نییە وردبینی لە هەر شتێک دەکرێت لە ناوەکان، بەڵام ئەوەی ئێستا دەتوانن بیکەن ئەوەیە کە ئەوان بتوانن سولفەیەک بنێرن و بەپێی ئەو سولفەیە مووچە بدرێت و لە پاڵ ئەوەشدا وردبینی بکرێت، وەکوو بنەما ئەوەی قبووڵ کردووە، بەڵام تائێستا ئایا هەنگاوی تر نراوە لەو چوارچێوەیەدا"، نەخێر".
لەسەر بوونی ڕێککەوتنی نەوتی لەنێوان هەولێر و بەغداش بەڕێزیان گوتی:
"تا ئێستا وەک ڕێککەوتن نەکراوە، بەڵام پیشنیاری ئێمە ئەوە بووە لە جیاتی ئەو نەوتەی ئێستا ناتوانن بینێرن بۆ دەرەوە، دەتوانین یارمەتییان بدەین لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە با بینێرن بۆ دەرەوە. وەکوو بنەما قبووڵیان کردووە، بەڵام وەکوو ڕێککەوتن، تائێستا ئەو ڕێککەوتنە نەکراوە".
لە کۆتایی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گوتی:
"ئەوەی ئێمە پێمان کراوە و پێویست بووە و لە چوارچێوەی دەستووردا بووە، لەلایەن خۆمانەوە جێبەجێمان کردووە. هیچ خاڵێکیش نابینین، هەتا ئێستا بە ئێمەیان نەگوتووە لەوەدا ناکۆکن لەگەڵ ئێمە، هەر لە چاوەڕوانیی ئەوەداین کە کەی ئەو شتانەی ڕێککەوتنمان لەسەری کردووە، جێبەجێ بکرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.