سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌وه‌ی به ناوی په‌سه‌ندكردنی بوودجه له پارله‌مانی عێراقدا ڕوویدا پێشێلكردنی بنه‌ماكانی ده‌ستوور و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراوی گه‌لی كوردستان بوو.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییه..
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
له بیست و حه‌فته‌مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادیی گه‌له‌كه‌مان و سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو تێكۆشه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌رانی كوردستان.
ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 هێمای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان و قبوڵنه‌كردنی زوڵم و داگیركارییه، ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و ڕووداوه مه‌زنه دیارن و ڕاپه‌ڕین په‌ندێكی گرانبه‌هایه بۆ هه‌موومان كه ماف و ئازادی نابه‌خشرێت به‌ڵكو ده‌بێ وه‌ده‌ستی بهێنین.
ئه‌وه‌ی به ناوی په‌سه‌ندكردنی بوودجه له 3ـی 3ـی 2018 له پارله‌مانی عێراقدا ڕووی دا به ڕوونی بریتی بوو له پێشێلكردنی شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق و ته‌وازون و بنه‌ماكانی ده‌ستوور و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراوی گه‌لی كوردستان. هیوادارم ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته زۆر له ڕاستییه‌كانی بۆ ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه ئاشكرا كردبێت و بزاندرێت كه گه‌لی كوردستان له‌گه‌ڵ چ عه‌قڵیه‌ت و فه‌رهه‌نگێك ته‌ره‌فه. كاتی ئه‌وه هاتووه له وه‌ڵامی ئه‌و كرداره‌ی پارله‌مانی عێراقدا هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان پێكه‌وه كۆببنه‌وه و بڕیارێكی گونجاو و هاوبه‌ش بده‌ن.
له‌یادی ڕاپه‌ڕیندا پێزانینم بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه و پڕ به دڵ سوپاسیان ده‌كه‌م كه له‌به‌رانبه‌ر ئابڵۆقه و گوشار و داگیركاریدا به سه‌ربه‌رزی و خۆڕاگری و به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین وه‌ستاون.
مسعود بارزانی
4ـی3ـی2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.