ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له ئیتاڵیا مردنى یاریزانێكى به‌شداربوو له خولى پله‌یه‌كى ئیتاڵیایان ڕاگه‌یاند .
كۆچى دوایی ئه‌م یاریزانه له سه‌ره‌تاى ڕۆژى دووه‌مى یارییه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى خولى پله‌یه‌كى ئیتاڵیایه .
به‌رگریكارى یانه‌ى فیرۆنتینا داڤید ئه‌ستۆرى ته‌مه‌ن 31 ساڵ به‌هۆكارى نادیار مردنه‌كه‌ى ڕاگه‌یه‌ندرا، سه‌رچاوه‌كان له ئیتاڵیاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یاریزانى ناوبراو شه‌و كه خه‌وتووه‌و به‌خه‌به‌رى نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمى له لایه‌ن یانه‌كه‌ى هۆكارى مردنه‌كه‌ى ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه .
به‌هۆكارى مردنى ئه‌م یاریزانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێى ئیتالیه‌وه یاری نێوان ئۆدێنیزى – فیرۆنتینا دواخرا بۆ كاتێكى دیكه .
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.