Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:52

داعش به‌ نیازه‌ به‌ جلی سه‌ربازی هێرش بکاته‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق له‌ که‌رکوک

به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق
کوردستان TV
#7
100%

بۆ جاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق هۆشداری له‌ باره‌ی بوونی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ و هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك ده‌ده‌ن.

به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نایه‌كی پۆلیسی كه‌ركووك، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری  رێكخراوی تیرۆریستی داعش، كه‌ ژماره‌یان له‌ نێوان 20-30 چه‌كداردایه‌، له‌ ناوچه‌كانی ته‌ل حه‌مه‌ له‌ پشت گوندی حه‌فته‌ غاری سنووری داقووق، كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌كه‌ش دووره‌ له‌ ئاوه‌دانی.

هه‌ره‌ به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌، چه‌كدارانی داعش جلی سه‌ربازییان له‌به‌ره‌ و هاووڵاتیانی سڤیل و گوندنیشانیش له‌ ناوچه‌كه‌ دوورن، داواش ده‌كات هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێكاری پێویست بگرنه‌ به‌ر بۆ هه‌ر هێرشێكی داعش له‌ ناوچه‌كه‌.

ئه‌مه‌ دووه‌مین هۆشداری ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌كانی عێراقه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆنتروڵ كردنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك و هێرش كردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ناوچه‌كه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: كوردستان 24

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.