Erbil 12°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:53

سه‌رۆکه‌کانی کۆریای باکوور پاسپۆرتی به‌رازیلییان ساخته‌ کردووه‌

ئه‌م دوو پاسپۆرته‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی وڵاتانی ئه‌وڕوپیی درووستكراون
سه‌رۆكه‌كانی كۆریای باكوور پاسپۆرتی به‌رازیلییان ساخته‌ كردووه‌
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (205 وشە)
100%

هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی نوێ ئاشكرا كراون كه‌ باس له‌و ده‌كه‌ن كیم جونگ ئوون رێبه‌ری كۆریای باكوور له‌گه‌ڵ باوكی له‌ ساڵی 1990 پاسپۆرتێكی به‌رازیلییان ساخته‌ كردووه‌ كه‌ له‌ پاسپۆرته‌كاندا ناوی ساخته‌ی به‌رازیلشیان هه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاریی وتوویه‌تی كه‌ خودی دوو پاسپۆرته‌كه‌ وه‌كو به‌ڵگه‌ ساخته‌ نین و له‌ باڵیۆزخانه‌ی به‌رازیل له‌ پراگی پایته‌ختی وڵاتی چیك درووستكراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ساخته‌یه‌ ئه‌و ناوه‌ به‌رازیلییانه‌ن كه‌  دوو رێبه‌ری باوك و كوڕی كۆریای باكوور بۆخۆیان درووستكردووه‌، كه‌ رێبه‌ری ئێستای كۆریای باكوور له‌ پاسپۆرته‌كه‌دا ناوی " جۆزێف پوواگ " كوڕی " ریكاردۆ " بووه‌ و باوكییشی كیم ناوی " لیۆنگ توچۆی " بووه‌.

هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی زانیاریی دیكه‌ش وتوویانه‌ كه‌ ئه‌م دوو پاسپۆرته‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی وڵاتانی ئه‌وڕوپیی درووستكراون، به‌ڵام پشتڕاستیان نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پاسپۆرته‌كان ڤیزه‌یان پێ وه‌رگیراوه‌ یان نا؟

به‌ڵام ئامانجی ساخته‌ كردنی پاسپۆرت له‌لایه‌ن ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌ڕای شاره‌زایه‌كی سیاسه‌تی كۆریا باكوور له‌ دامه‌زراوه‌ی چه‌تێم هاوس بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ كیم جونگ ئیل رێبه‌ری پێشووی كۆریای باكوور كه‌ تازه‌ 2 ساڵ له‌ بوونی به‌ رێبه‌ر تێپه‌ڕیبوو بۆچی ده‌بێت كارێكی له‌م چه‌شنه‌ی كردبێت؟ 

چونكه‌ ئه‌وكات زۆرینه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ده‌ستدابوو، گومانی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ رێبه‌ری ئه‌وسا پاسپۆرتی ساخته‌ی به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ درووستكردبێت كه‌ خۆی و كوڕه‌كه‌ی ئاماده‌كارییان بۆ راكردنێكی له‌ناكاو له‌ كۆریای باكووره‌وه‌ كردبێت.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.