به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی رستن و چنینی كۆیه رایده‌گه‌ێنێ، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی خولی فێركردن بۆ نه‌وه‌كان، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م پیشه‌یه له‌ناوبچێت
كاوه عوسمان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی رستن و چنینی كۆیه، رایگه‌یاند :نزیكه‌ی ٥٠ ساڵ ده‌بێت ئه‌م كارگه‌یه دروستكراوه كه دوو هۆڵی سه‌ره‌كی و چه‌ند به‌شێكی دیكه له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه هۆڵێكمان داخستووه و له ئێستادا ٥٠ كارمه‌ندمان هه‌یه كه به شێوه‌ی دوو شیفت له هۆڵێك كار ده‌كه‌ن كه سه‌رجه‌میان ئافره‌تن و رۆژانه خه‌ریكی دروستكردنی مافوورن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر میلله‌تێك خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و كولتووری خۆیه‌تی و ئێمه‌ش به‌وه ناسراوین كه میلله‌تێكی ده‌ست رهنگینین و له‌ماوه‌ی رابردوودا توانیوومانه په‌ره به‌و كاره بده‌ین به‌ڵام ئێستا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی خولی فێركردن بۆ نه‌وه‌كان، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م پیشه‌یه له‌ناوبچێت.
ئه‌و مافوورانه‌ی كه له‌م كارگه‌یه دروست ده‌كرێن، به نرخێكی گران له بازاڕ ده‌فرۆشێت و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه مافووری ئه‌و كارگه‌یه به ده‌ستی دروست ده‌كرێت و كێشی قورستره، واتا ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن له كارگه دروست ده‌كرێت و كێشی كه‌متره.
بۆ دروستكردنی مافوورێكی گه‌وره، شه‌ش مانگ كاتی پێویسته، زۆری كاته‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی دروستكردن و به‌كارهێنانی ره‌نگ و وێنه‌ی سه‌ر مافووره‌كه.
كارگه‌ی رستن و چنینی كۆیه، له ساڵی ١٩٧١ دامه‌زراوه كه له دوو هۆڵی گه‌وره و چه‌ند به‌شێكی دیكه پێكدێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.