حكومه‌تی به‌حره‌ین رۆژی رابردوو لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 116 كه‌س كردووه كه گومانیان له‌سه‌ر بووه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران هه‌یه. لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه له چوارچێوه‌ی پلانی حكومه‌تی به‌حره‌ین بۆ نه‌هێشتنی ده‌سته تیرۆریستییه‌كان به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمی وڵاتی به‌حره‌ین، ئه‌و كه‌سانه به‌وه تۆمه‌تبارن كه له وڵاتانی عێراق و ئێران و لوبنان راهێنانی تایبه‌تیان پێكراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش به ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسای راگه‌یاندووه كه شه‌پۆڵی ده‌ستگیر كردنه‌كان له به‌حره‌ین و دۆرزانه‌وه‌ی بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی، بووه‌ته هۆی رێگریی له كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی له‌م وڵاته‌دا.
تا ئێستا دیار نییه ئه‌و كه‌سانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكراوه، كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ڵام حكومه‌تی به‌حره‌ین نزیكه‌ی دوو مانگ به‌ر له ئێستا 47 كه‌سی ده‌ستگیر كردبوو كه له ئێران و عێراق و لوبنان راهێنانیان پێكرابوو، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر چه‌كیشیان لێ زه‌وت كرابوو.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ره‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.