ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌په‌سند كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی 2018 له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌یامی ناڕه‌زایی راگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-
به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ شه‌ممه 3 ی ئازاری 2018 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بێ گوێ دانه مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌مای هاوبه‌ش و ڕێكه‌وتن له‌پرۆژه یاسا گرنگ و چاره‌نوسازه‌كان ، به‌زۆرینه پرۆژه یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2018 په‌سند كرد‌و ده‌نگی دا له‌سه‌ر سه‌رجه‌م مادده‌كانی پرۆژه یاساكه.
ئێمه پێمان وایه په‌سند كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018 به‌و شێوه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه كه له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی دیاری كراوه ، چونكه خودی ده‌ستور ڕێگه نادات له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌ب و پشكداری شار‌و ناوچه‌وه جیاوازی بكرێت له دیاری كردنی بودجه‌ی گشتی وڵات ، وه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی تری عێراقی ماف و پشكی هه‌یه له بودجه‌ی گشتی وڵات و ده‌بێت ئه‌و مافه‌ش له پرۆژه یاسای بودجه‌دا دیاری كرابێت و پارێزراو بێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ده‌نگی زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كان بێ گه‌رانه‌وه بۆ بنه‌مای هاوبه‌ش و پارێزگاری له‌مافی گشتی هاوڵاتیانی هه‌رێم پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی 2018 ی په‌سند كرد وه به‌و كاره‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه بوه به‌شێك له‌ململانێ سیاسیه‌كانی ناوخۆی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌ت قوڵتر كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند . كه ده‌بوایه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و قۆناغه به‌تایبه‌تی رۆڵی هه‌بوایه له‌ئاسایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و ململانێ كان و گه‌رانه‌وه‌ی مافه زه‌وت كراوه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه گه‌مارۆی خراوه‌ته سه‌رو سزای خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هه‌رێم ده‌ده‌ن و ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به‌په‌سند كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی وڵات سزایه‌كی تری به‌سه‌ر هاوڵاتیان و هه‌رێمی كوردستان سه‌پاند .
وه ئه‌وه چه‌ندجاره ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌و كه‌مینه پرۆژه یاسای گرنگ و په‌یوه‌ست به‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و ئایینده‌ی وڵات ت‌ئ ده‌په‌ڕێنن كه هه‌ندێ جار دووره له‌بنه‌ماو رێكه‌وتننامه‌كانی مافی مرۆڤ. وه بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌داواكانی نوێنه‌ارنی خه‌ڵكی كوردستانیش بده‌ن كه ماوه‌یه‌كه له‌به‌غدا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه ئه‌و پرۆژه یاسایه تێنه په‌ڕێنرێت چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك نیه به‌گشتی ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ته‌نانه‌ت هاوتا نیه له‌گه‌ڵ ئاستی پێداویستی بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی و ژینگه‌و په‌روه‌رده‌و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی تری په‌یوه‌ست به‌ژیانی خه‌ڵك .
هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌ركی حكومه‌ته وه‌ك مافی سه‌ره‌تایی بۆ هاوڵاتیانی خۆی دابینی بكات له‌پشكی بودجه‌ی وڵات بۆیه به‌م كاره‌ی خودی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خۆی خسته ژێر پرسیاری ده‌ستوری و ئه‌و كاره‌ش پێچه‌وانه‌ی یه‌كه‌م مادده‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی وڵاته كه ئاماژه به‌وه ده‌كات عێراق وڵاتێكی دیموكراسیه هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی هه‌ردوو بڕگه‌ی (باو ) و (جیم )ی هه‌مان ده‌ستوره كه نابێت هیچ یاسایه‌ك ده‌رچێت پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و دژی مافه‌كان بێت ، بۆیه ئه‌و كرده‌وانه دووره له پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ.
لێره‌وه وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ په‌یامی خۆمان ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌ران و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان ده‌كه‌ین كه هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه یاسایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای دیاری كردنی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و دیاری كردنی به‌شی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه گشتی یه‌كان داڕشتنه‌وه‌ی بۆ بكرێ ، وه هه‌ر لێره‌وه‌ش په‌یامی تایبه‌تی خۆمان ئاڕاسته‌ی جه‌نابی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌ین وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستورو مافی هاوڵاتیان كه ئه‌وپرۆژه یاسایه واژووی نه‌كات و بیگه‌ڕێنته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، چونكه ئه‌و پرۆژه یاسایه به‌هیچ شێوه‌ك هاوتانیه له‌گه‌ڵ مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌ت به ڕه‌وشی ئێستای عێراق و پێكه‌وه ژیان و پاراستنی ده‌ستور ناكات .
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان
3 ی ئازاری 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.