Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:33

هونه‌رمه‌ندێکی کورد له‌ ئه‌ڵمانیا خه‌ڵاتکرا

یه‌كه‌مین دیداری فیلمی كوردی ئه‌نجامدا
کوردستان TV
100%


له‌ ژێر دروشمی ( سینه‌ما چاوی مرۆڤایه‌تی و داهێنانه‌ ) له‌ رۆژانی 23 ، 24، 25 ی ماناگی رابردوو له‌ شاری هانۆڤه‌ر له‌ وڵاتی ئه‌اڵمانیا ، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كورد یه‌كه‌مین دیداری فیلمی كوردی ئه‌نجامدا .

جگه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ند و دۆستانی فیلم له‌م دیداره‌ ئاماده‌ بوون ، كه‌ وڵاته‌ جیاجیاكانی وه‌كو  كه‌نه‌دا ، به‌ریتانیا ، به‌لجیكا و سوید هاتبوون ، له‌م دیداره‌ 6 فیلم نمایشكران ، واته‌ رۆژانه‌ 2 فیلم یه‌كێكی كورت و یه‌كێكی درێژ .

 كه‌ وڵاته‌ جیاجیاكانی وه‌كو  كه‌نه‌دا ، به‌ریتانیا ، به‌لجیكا و سوید هاتبوون ، له‌م دیداره‌ 6 فیلم نمایشكران ، واته‌ رۆژانه‌ 2 فیلم یه‌كێكی كورت و یه‌كێكی درێژ .

هونه‌رمه‌ند " كاروان عه‌لی مرجۆله‌ " به‌ هاوكاری له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ پردی په‌یوه‌ندی و رێكخستنی ئه‌م دیداره‌ بوون له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا .

جێی باسه‌ له‌ رۆژی سێیه‌م و كۆتایی ئه‌م دیداره‌ هونه‌رمه‌ندی شانۆ و درامای كوردی " كه‌مال دلشاد " خه‌ڵاتی رێزلێنانی له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سوید و ئه‌ڵمانیا پێ به‌خشرا .
 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.