Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 03:08

پشکنینى پێشوه‌خته‌ بۆ کاڵا و که‌لوپه‌له‌کان ده‌کرێت

له‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، رایگه‌یاند: بڕیاردراوه‌ سه‌رپه‌رشتیارانى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى هه‌رێم، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌بێت تاوه‌كو بتوانن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ناوخۆیی یان ده‌ره‌كى گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ن، به‌مه‌به‌ستى كارى پشكنینى پێشوه‌خته‌، بۆ كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان.

ئه‌زوه‌ر مه‌حمود، سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، رایگه‌یاند: به‌ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ بڕیاریانداوه‌ سه‌رپه‌رشتیارانى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى هه‌رێم، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌بێت تاوه‌كو بتوانن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ناوخۆیی یان ده‌ره‌كى گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ن، به‌مه‌به‌ستى كارى پشكنینى پێشوه‌خته‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كاڵا و شتومه‌كانه‌ى له‌ ووڵاتى ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێن.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارانى هه‌ر سێ مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان، حاجى ئۆمه‌ران، باشماخ به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێمان دراوه‌ گرێبه‌ستمان ئه‌نجامداوه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ناوخۆیی كه‌رتى تایبه‌ت به‌ناوى كۆمپانیاى ڕه‌زگه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌ و دواى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا، باسمان له‌ هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ كردووه‌ كه‌ پێویستن بۆ ئه‌وه‌ى له‌مه‌ولا بتوانن ده‌ستبه‌كاربن بڕیاره‌ له‌ حه‌ڤده‌ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستبه‌كار بن، پشكنینى پێشوه‌خته‌ بۆ كاڵا و كه‌لوپه‌له‌ هاورده‌كراوه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.