موسه‌نا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ڕایگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، بودجه‌ی ساڵی 2018ی تێپه‌ڕاند، پێویسته سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد به ھه‌موو پێكھاته‌كانیه‌وه، به‌تایبه‌تی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان، به ئاماده‌بوونی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری چاره‌نووسی خۆی بدات".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، ئه‌وه‌شی خسته روو، ئێستا بارودۆخێكی نوێی سیاسی له عێراقدا دروست بووه، ھه‌موو شتێك به‌سه‌ر گه‌لی كوردا سه‌پێندراوه، به‌جۆرێك ڕێز له ئیراده‌ی پێكه‌وه ژیانی پێكھاته‌كان ناگیرێت، له‌كاتێدا پێویسته كورد وه‌كو پێكاته‌یه‌كی سیاسی ھه‌ڵوێستی خۆی ھه‌بێت، به‌ڵام ئێستا ھه‌موو شتێك به‌سه‌ر گه‌لی كورد سه‌پێندراوه و پێویسته چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ تێپه‌ڕاندی بودجه بدۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌مانه تاوه‌كو كه‌ی بێڕێزی به وجودی كورده‌وه ده‌كه‌ن.
ئاشكراشی كرد، كه كاتی ئه‌وه ھاتووه كه كورد بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، ئه‌ویش به كشانه‌وه‌ی بێت له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق یان ھه‌ر شتێكی دیكه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویستی به ڕاوێژی لایه‌نه سیاسییه‌كان ھه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.