Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:41

کرمانج عه‌بدوڵڵا: رێکه‌وتنى نوێ کراوه‌ بۆ چوونه‌وه‌ى قایمقام و فه‌رمانگه‌و  کرانه‌وه‌ى ڕێگاى مه‌خمور- هه‌ولێر

رۆژى هه‌ینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێگاى هه‌ولێر – كه‌ركوكى كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ هۆى رووداى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌موو رێگاكانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق داخران ،هه‌ردوولا به‌نیازن بگه‌نه‌ رێكه‌وتن بۆ كردنه‌وه‌ى رێگاكان  هه‌رچه‌نده‌ ،حكومه‌تى هه‌رێم به‌بێ مه‌رج به‌ربه‌سته‌كانى هه‌ڵگرتووه‌ چاوه‌ڕێى حكومه‌تى عێراقه‌

له‌نوێترین زانیارى و ڕێكه‌وتن كه‌كرابێ  كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌تى ڕۆژى هه‌ینى بوو كه‌له‌مه‌خمور ئه‌نجامدرا ،

له‌لێدوانى تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسى لقى بیست و سێى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند:

كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌خمور ئه‌نجامدراوه‌ له‌نێوان پارێزگارى موسڵ و جێگرى پارێزگارو سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ى موسڵ و قایمقامی مه‌خمور و لیوا نه‌جم جبورى فه‌رمانده‌ى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى موسڵ ،  رێكه‌وتن كرا  به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى قایم قامیه‌ت و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانى سنوره‌كه‌ بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ى ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌.

 وه‌ئێمه‌ لاى خۆمانه‌وه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌یی خۆمان ده‌ڕبڕی به‌كرانه‌وه‌ى ڕێگاى هه‌ولێر – مه‌خمور ،  شاندى سه‌ربازى ئاماده‌بووى عێراق لاى خۆیانه‌وه‌ ووتیان دوواى په‌یوه‌ندیمان به‌سه‌رووى خۆمان له‌پۆلیسى فیدڕاڵى ئاماده‌یی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌كرانه‌وه‌ى رٍێگاكه‌ لاى خۆمان .

كرمانج عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاند : پێویسته‌ به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌كان بۆ مه‌خمور و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ چۆل بكرێن كه‌ ئێستا بووه‌ته‌ باره‌گاى سه‌ربازى سوپا هه‌روه‌ها

 ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌رله‌ دوو مانگ ئێمه‌ ئاماده‌بووین ڕێگاى هه‌ولێر – مه‌خمور بكه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام عێراق رازى نه‌بوو به‌كرانه‌وه‌ى رێگاكه‌ ، بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵك به‌ ئاسانى بتوانێت هاتوو چۆ بكات

 ڕۆژى هه‌ینى 2-3-2018  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا به‌كردنه‌وه‌ى ڕێگاى هه‌ولێر - كه‌ركوك بۆ هاتووچۆ به‌ڵام عێراق پابه‌ند نییه‌ به‌ كردنه‌وه‌ى   .

ئه‌مرۆش له‌لێدوانى به‌رپرسانى سه‌ربازى عێراق له‌زمانى  لیوا معن سه‌عدى" ڕایگه‌یاند : ئێمه‌ش ئاماده‌ین به‌كرانه‌وه‌ى ڕێگاى كه‌ركوك – هه‌ولێر چاوه‌ڕێى چاك بوونه‌وه‌ى ئه‌و پرده‌ین له‌پردێ نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌ تا ئاماده‌بێت هاتوو چۆى تێدا بكرێ و ئێمه‌ش ئاماده‌ین له‌كرانه‌وه‌ى ئه‌م ڕێگایه‌ هیچ گرفتێك دروست نابێ له‌هاتووچۆى هاوڵاتیان.

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.