Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:34

ماڕاسۆنی هیوا بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات

لە ژێر دروشمی (بە وەرزش و هیوا بەرەنگاری شێرپەنجە دەبینەوە)
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە لە ژێر دروشمی (بە وەرزش و هیوا بەرەنگاری شێرپەنجە دەبینەوە) ماڕاسۆنی هیوا کە ماوەکەی 3 کم لەبەردەم تابلۆ مۆڵ لە شەقامی کەرکووک بۆ بەردەم نەخۆشخانەی نانەکەلی بەڕێوەچوو .

ڕاکردنەکە لەلایەن ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی نانەکەلی و سەنتەری ڕزگاری بۆ نەخۆشیەکانی شێرپەنجەو بە سپۆنسەری هەریەک لە کۆمپانیاکانی کۆڕەک تیلیکۆم و دەلتا و پەیمانگاکانی نۆبڵ و ستادیۆم و کوردستان، هەروەها سپۆنسەری میدیای میدیای کوردستان 24 به‌ڕێوه‌چوو ، کە زیاتر لە 300 کەس بەشدارییان تیایدا کرد .

ئامانجی سەرەکی ڕاکردنەکە هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ نەخۆشیەکانی شێرپەنجەو کۆکردنەوەی و هاوکاری و کۆمەک بوو، بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی نانەکەلی .

دوای کۆتایی هاتنی ڕاکردنەکەش لە مه‌ڕاسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و قونسوڵی ژاپۆن و نوێنەری سپۆنسەر و پەیمانگاکانی ڕاکردنەکە خەڵات بەسەر سەرکەوتوواندا دابەشکرا .

جێگەی باسە ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن لە ساڵی 2016 ماڕاسۆنێکی 10 کم ئەنجامدا کە کۆمەکەکەی بۆ ئاوارەکان بوو، هەر لەو ساڵادا ماڕاسۆنی هیوا لە سلێمانی بەڕێوەچوو داهاتەکەشی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە بوو .


راگه‌یاندنى رێكخراوى ئه‌ربیل ماڕاسۆن
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.