Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:06

پۆلیسی ئیسڕائیل به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی لێپێچینه‌وه‌ له‌ ناتانیاهۆ و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل و سارای هاوسه‌ری
کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئیسڕائیل به‌ گومانی گه‌نده‌ڵیی له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌یه‌ لێپێچینه‌وه‌ی له‌ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل و هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه‌.

رۆژی هه‌ینی رادیۆ ئیسڕائیل رایگه‌یاند كه‌ پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵیی دارایی له‌ كۆمپانیایه‌كی په‌یوندیی به‌ناوی " بازك "، بۆ یه‌كه‌مینجار لێپێچینه‌وه‌ و لێكۆڵنه‌وه‌ی له‌ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل و سارای هاوسه‌ری كردووه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك سه‌ر له‌ به‌یانیی رۆژی هه‌ینی ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس به‌ دوو ئه‌فسه‌ره‌وه‌ رۆیشتووه‌ته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل و رادیۆ ئیسڕائیلیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوكاتیش خاتوو ناتانیاهۆ له‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی پۆلیس له‌ شاری ته‌لئه‌بیب ئاماده‌ بووه‌.

ناتانیاهۆ كه‌ چواره‌مین خولی سه‌رۆك وه‌زیریی خۆی تێپه‌ڕ ده‌كات، له‌ دوو دۆسییه‌ی دیكه‌شدا گومانی گه‌نده‌ڵیی و به‌رتیل وه‌رگرتنی له‌سه‌ره‌، به‌ڵام خۆی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

له‌م دۆسییه‌شدا كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ كۆمپانیای " بازك" هه‌یه‌ و به‌ دۆسییه‌ی " 4000 " ناوبانگی ده‌ركردووه‌، پۆلیس ده‌ڵێت پشكداره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ ده‌زگا چاودێرییه‌كانی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌م كۆمپانیایه‌ بكه‌ن، كۆمپانیای " بازك "ـیش  ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كانی خۆیدا رووخسارێكی باشتر له‌ ناتانیاهۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی پیشان بده‌ن.

 

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.