Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:45

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ یه‌کشه‌ممه‌ یارمه‌تی بگه‌یه‌نرێت به‌ 180 هه‌زار که‌س له‌ دانیشتووانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات

به‌ڵام هیچ رێككه‌وتنێك بۆ برینداره‌كان نه‌كراوه‌ كه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تی پزیشكیی خێرا هه‌یه‌
ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ یه‌كشه‌ممه‌ یارمه‌تی بگه‌یه‌نرێت به‌ 180 هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتووانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات
کوردستان TV
100%

رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ حكومه‌تی سووریا رێگه‌ بدات تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كاروانی هه‌ڵگری یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان، یارمه‌تیی بگه‌یه‌نێت به‌ 180 هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتووانی شاری دوما له‌ ناوچه‌ی گه‌مارۆ دراوی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی یونیسێف رۆژی رابردوو ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند و وتی كه‌ رێككه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیی بوو به‌ به‌شێكی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و 400 هه‌زار كه‌سه‌ی له‌ ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات گه‌مارۆ درابوون، به‌ڵام هیچ رێككه‌وتنێك بۆ ده‌رچوونی نزیكه‌ی 1000 كه‌س له‌و بریندارانه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تی پزیشكیی خێرا هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی رێكخراوی یونیسێف، ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ سووریا رێگه‌ ده‌دات تا ئه‌و یارمه‌تییانه‌ له‌ 4ی مانگی مارس بگه‌ن به‌ ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.

 


سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.