Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 19:29

ئه‌مرۆ له‌ سلێمانی شانۆیی"فڕین ڕووه‌ و عه‌فرین" نمایشکرا

پێویسته‌ له‌كاتی كێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا هونه‌ر رۆڵی خۆی ببینێت
shinoe Hafren
کوردستان TV
100%

له‌لایه‌ن "ناوه‌ندی عه‌زه‌لنووس" و "خانه‌ی حیكمه‌ت" به‌ هاوكاری چاند و هونه‌ری باشور رێكخراوه‌ ،له‌ دواهه‌مین چالاكی هه‌فته‌ی پشتگیری له‌ به‌رخۆدانی عه‌فرین، ئه‌مڕۆ له‌ پاركی ئازادی شانۆیی "فڕین ڕووه‌ و عه‌فرین" نمایشكرا.

  شانۆگه‌ری "فڕین ڕووه‌ و عه‌فرین" له‌ ده‌رهێنان ئاماده‌كار و  هونه‌رمه‌ند رزگار ئه‌مین بوو، كارێكی شانۆیی سه‌ر شه‌قام بوو.

هونه‌رمه‌ند رزگار ئه‌مین له‌سه‌ر نمایشه‌كه‌ گووتی : پێویسته‌ له‌كاتی كێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا هونه‌ر رۆڵی خۆی ببینێت، منیش ده‌مه‌وێت له‌ڕێی هونه‌ره‌وه‌ پشتگیری بۆ عه‌فرین نیشانبده‌م.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.