یاریده‌ده‌رى سكرتێرى گشتى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى ڕوسیا ئالیكسانده‌ر ڤێنه‌دیكتۆڤ ڕایگه‌یاند " ئه‌مریكا به پڕچه‌ككردنى كورد به پێشكه‌وتووترین چه‌ك و هاندان و جیاخوازى له ناو كورده‌كان بووه مایه‌ى ئیستفزازكردنى توركیا و له‌راستیدا ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌نجامدانى ئوپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین".
ڤێنه‌دیكتۆڤ راشیگه‌یاند: ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى له قه‌یرانى سووریا ڕێگره له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاشتى و جێگیرى بۆ سوریا، بۆ نموونه ئه‌مریكا له‌و ناوچانه‌ى كه كۆنتڕۆڵكراوه و له ژێر ده‌ستى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ڵ (یه‌په‌گه) 20 بنكه‌ى بنیاتناوه.
ئالیكسانده‌ر ڤێنه‌دیكتۆڤ هه‌روه‌ها له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا وتى: سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ئه‌مریكا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى سوریا له ئه‌لته‌نه‌فى سه‌ر سنوره‌كانى سوریا و ئورده‌ن نزیكه‌ى 55 كیلۆ مه‌ترى داگیركردووه و ره‌وشه‌كه‌ى ئاڵۆزكردووه له‌م ناوچه‌یه‌دا چه‌ند شوێنێكى نیشته‌جێبوون هه‌ن و كه‌مپێكی په‌نابه‌رى ره‌كبانى لێیه و هه‌روه‌ها له نزیك هێزه‌كانى ئه‌مریكا چه‌ند هێزێكى چه‌كدارى هه‌ن كه به ئازادى هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
سوپاى توركیا له 20ـی كانوونى دووه‌م 2018ـه‌وه به پشتیوانى چه‌كداره گرووپه میلیشیاییه ئیسلامییه‌كان و سوپاى سوریاى ئازاد، هێرشى بۆ سه‌ر كانتونى عه‌فرین له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه: سپۆتنیك
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.