Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:53

له‌ ماوه‌ی 12 رۆژدا 674 سڤیل له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات بوونه‌ته‌ قوربانی

غوته‌ی رۆژهه‌ڵات نزیك ترین ناوچه‌یه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا
کوردستان TV
100%

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ رۆژانی رابردوو ئاگربه‌ستێكی 30 رۆژه‌ی له‌ سه‌رتاسه‌ری سوریا راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستا رژێمی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه‌ له‌ بۆردۆمانی ئاسمانی سه‌ر شاره‌كه كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ به‌شێكی زۆری خانوو و باڵاخانه‌كانی شاره‌كه‌ رووخاون و دانیشتوانی سڤیلی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له‌ ره‌وشێكی مرۆیی زۆر خراپ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. 

له‌ماوه‌ی 12 رۆژی رابردوودا و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ی رژێمی سوریاو پشتیوانانی بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، 674 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانسی ئینته‌رفاكس له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی رووسی بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌ستی رووسیا ریگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێكه‌وتی 2-3-2018 ئاگربه‌ستێكی پێنج كاتژمێری له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ چواره‌م ئاگربه‌سته‌ له‌ ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوو له‌و ناوچه‌كه‌ رابگه‌یه‌ندرێت. 
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.