له یارییه‌كى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و سعودییه كه له شارى به‌سره به‌ڕێوه‌چوو، عێراقییه‌كان به براوه‌بوونێكى گه‌وره براوه‌بوون به‌سه‌ر سعودییه .
به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م یاریه دۆستانه له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق بوو، به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵگیرانى سزاكانى سه‌ر عێراق تابتوانێ له خاكه‌كه‌یدا یاریه‌كانى ئه‌نجامبدات له به‌شداری له پاله‌وانێتیه‌كاندا .
هاتنى سعودییه‌كان پاش 38 ساڵ جارێكى دیكه بۆ یارى دۆستانه ڕوویان له عێراق كرده‌وه، له هاتنیشیان له ئه‌نجامدانى یارییان له‌شارى به‌سره له‌گه‌ڵ عێراق دووچارى شكستێكى گه‌وره هاتن ، كاتێك به ئه‌نجامى چوار گۆڵ له به‌رامبه‌ر گۆڵێك دۆڕان .
به‌م ئه‌نجامه‌ش عێراق براوه‌ی یاریه‌كه بوو، گۆڵه‌كان له خوله‌كه‌كانى 47،21،5 ،51 تۆماركران .
سه‌عید ره‌بیعى به‌رگریكارى سعودیه له‌و یارییه گۆڵێكى به‌هه‌ڵه له هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى تۆماركرد له به‌رژه‌وه‌ندى عێراقییه‌كان .
سێ گۆله‌كه‌ى دیكه‌ى عێراق له ڕێگاى یاریزانان عیماد موحسین گۆڵێك و دوو گۆڵه‌كه‌ى دیكه‌ى عێراق موهه‌نه‌د عه‌لى تۆمارى كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.