له گوندی عوزیرییهی سه‌ربه شارۆچكه‌ی داقوق تیرۆریستێك خۆی به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی تهقاندتهوه به هۆیه‌وه ٤ چه‌كداری حه‌شد كوژران، هاوكات له گوندی ئهلوحده له شارۆچكه‌ی داقوق پۆلیسی ئیتحادی و حه شدی شه‌عبی گونده‌كه‌یان به دانیشتوانه‌كه چۆڵكردووه .
عه‌قید بێستون قه فاری، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌دێی پردێ به ده‌زگای سه تهلایتی كوردستانی راگه‌یاند: گروپێكی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی پردێ و شارۆچكه‌ی دووبز له دۆڵ و ههردهكان بوونیان هه‌یه وجێگه‌ی مه‌ترسین بۆ ناوچه‌كه و ئه‌و هێزه‌ی ئه‌منییه عێراقییه‌ی له ناوچه‌كه ته‌نها توانیویه‌تی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان بپارێزیت و نه‌یتوانیوه وه‌ك پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كان هه‌ڵمه‌تی فراوان ئه‌نجام بدات.
سه‌باره‌ت به باشووری كه‌ركوكیش عه قید بێستون راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له گوندی عوزیرییهی سه‌ربه شارۆچكه‌ی داقوق تیرۆریستێك خۆی به حه‌شدی شه‌عبی تهقاندتهوه به هۆیه‌وه ٤ چه‌كداری حه‌شد كوژراون ، هاوكات له گوندی به‌شیر داعش و حه‌شد له كاتژمێر یه‌كی شه‌و رووبه‌رووبونه‌وه له نێواناندا بووه به‌ڵام زیانه‌كان نه‌زانراوه.
سه‌باره‌ت به باشووری كه‌ركوكیش به تایبه‌تی گوندی ئهلوحده له شارۆچكه‌ی داقوق سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: پۆلیسی ئیتحادی و حه‌شدی شه‌عبی گونده‌كه‌یان به دانیشتوانه‌كه چۆڵكردووه به هۆكاری بوونی داعش له ناوچه‌كه و مه‌ترسی هێرشكردنی داعش.
چه‌ند رۆژێكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق هۆشداری ئه‌وه دراوه كه داعش به‌نیازه ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و شاره‌كه بگرێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.